چین هێرش دەکاتەسەر چەند دامەزراوەیەکى بەریتانیا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

حکومەتى بەریتانیا ڕایگەیاند، لە ساڵانی (2021) و (2022) چین لە ڕێگەی چەند ڕێکخراوێکەوە هێرشی ئەلیکترۆنی کردووەتە سەر دامەزراوە گرنگەکانی وڵاتەکەمان بە نموونە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان.

ڕۆژی سێشەممە (26/ئادار/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، ئۆلیڤەر داودن، جێگری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە پەرلەنتارانی وڵاتەکەی گووتوە، "هیرشە ئەلیکترۆنییەکانی ساڵانی ڕابردووی چین کاریگەری کردووە سەر کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و پەرلەمان، سزای هەر کەسێک و لایەنێک دەدەین دەستیان هەبوو بێت لەم کردارانە دا".

لە بەیاننامەیەکیشدا بەریتانیا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، "وا پێدەچێت چین لە ڕێگەی کۆمپانیاکانەوە هێرشە ئەلیکتڕۆنییەکانی ئەنجام دابێت بۆ سەر سیستەمی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی وڵاتەکەمان، بەڵام کاریگەری نەکردووەتە سەر ئەنجام و پرۆسەی هەڵبژاردنەکان".

لە بەرانبەردا چین هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و بە زانیاری بێ بنەما وەسفی کرد و هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "هەموو ئەو تۆمەتە سیخوڕییانەی وڵاتان تۆمەتبارمان دەکەن کە لە لایەن ئێمە ئەنجام درابێت زانیاری زیانبەخشن بۆ خۆیان و دوورن لە ڕاستییەوە".

ئەمە یەکەم جار و کۆتا جار نییە وڵاتان هۆشداری دەدەن لەوەی چین هێرشی ئەلیکتڕۆنی بەکار دەهێنێت بۆ سیخوڕیکردن بەسەریانەوە، بەریتانیا نیگەرانە لە مەترسی سیخوڕیکردنی چین لە هەڵبژاردنی گشتی ئەو وڵاتەدا کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین