شاندێکی سه‌رۆکایه‌تی بۆ سه‌ره‌خۆشی سه‌ردانی کۆنسوڵخانه‌ی ڕووسیا ده‌کات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (26-3-2024) شاندێکی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆکی دیوان و ژماره‌یه‌ک له ڕاوێژکاران و به‌رپرسان له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، بۆ گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ قوربانیانی هێرشه تیرۆرستییه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردووی مۆسکۆ، سه‌ردانی کۆنسوڵخانه‌ی گشتیی ڕووسیایان له هه‌ولێر کرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوێکى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، "وێڕای گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی، شانده‌که پرسه‌نامه‌یه‌کی له تۆماری پرسه‌دا نووسی و به ناوی "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و گه‌لی کوردستانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خێزان و که‌سوکاری قوربانیان و گه‌ل و حکوومه‌تی ڕووسیادا ده‌ربڕی."
هاوکات دەشڵێت، "له پرسه‌نامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که ئه‌م هێرشه دڕندانه‌یه ده‌یسه‌لمێنیت تیرۆر و تونڕه‌وی هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جددییه له‌سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ یه‌کگرتوو بێت و له هاریکاریی هاوبه‌ش به‌رده‌وام بێت بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment