فەرماندەیەکی باڵای ئێران لە سووریا کرایە ئامانج ئێران

نوچەنێت:

هێرشی ئاسمانی چەند بارەگایەکی میلیشیاکانی سەربە ئێرانی چەندین ناوچەی سووریا کردە ئامانج و ئەگەری هەیە فەرماندەیەکی باڵای ئێران کوژرا بێت.

رۆژی سێشەممە (26/ ئادار/ 2024)، العربیە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، نۆ ئەندامی میلیشیاکان لە گرووپە ئێرانییەکان لە هێرشی ئاسمانی فڕۆکەی نەناسراودا بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە کە پارێزگای دێرەزووریان لە رۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج، کوژراون.

ئەم رێکخراوەکە دەڵێت: دەنگۆی کوژرانی بەرپرسێکی باڵای ئێرانی لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی کە بارەگای گرووپێکیان لە گەڕەکی "ئەلفیلات"ی دێرەزووریان کردە ئامانج، بڵاوبۆتەوە.

ئەو رێکخراوە ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکە نەناسراوەکان پێگەی گرووپە ئێرانییەکانیان لە پارێزگای دێرەزوور کردە ئامانج و ژمارەیەک کوژران و بریندار هەن.

بە گوتەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەم هێرشە دوای چەند کاتژمێرێک لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی گواستنەوەی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی دێرەزوور روویداوە.

ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی گواستنەوە، کە ئەندامانی سوپای پاسداران و کەرەستەی لۆجستیکی هەڵگرتبوو، لە فڕۆکەخانەی سەربازی دێرەزوور نیشتەوە. سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردۆتەوە کە فڕۆکەکە، ئامێری پەیوەندی، کامێرا و کەرەستەی پێ بووە، کە بە بارهەڵگر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ئاماری ئەم رێکخراوە، ژمارەی هێرشەکانی ئیسرائیل لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە گەیشتووەتە 25 هێرش، لەو ژمارەیەش 17 هێرشی ئاسمانی و 8 هێرشی زەمینی بوون. ئەم هێرشانە بووەتە هۆی لەناوبردنی نزیکەی 49 ئامانج کە بریتین لە کۆگای چەک و تەقەمەنی، بارەگای فەرماندەیی، ناوەند و ئۆتۆمبێل.

سەرچاوە:  ئەلعربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین