رووسيا لە هێرشەكەى مۆسكۆ سێ وڵات تۆمەتباردەكات
نوچەنێت
سێشەممە (26/ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى كردەوە، سەرۆكى دەزگاى ئاسايشى رووسيا رايگەياند، بەگوێرەى زانيارييەكانمان تاوانباران هەوڵى هەڵاتنيان بەرەو سنوورەكانى ئۆكراينا دەدا، لەوێ چاوەڕوانيان دەكرا دەيانويست وەك پاڵەوان پێشوازييان لێ بكرێت.
ئەو بەرپرسەى رووسيا لە بەشێكى ديكەى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئێمە هێشتا تەواو ديارى نەكراوە كە ئەو هێرشە لەسەر داواى كێ بووە، بەڵام دەزگا ئەمنييەكانى رووسيا پێى وايە ئەو هێرشە كەسێك رێكيخستەوە و ئامادەى كردووە.
ئەليكسەندەر بۆرتنيكۆڤ باس لەوە دەكات ئۆكراينا ئامادەسازيى و مەشقى چەكدارى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست كردووە، بوونى كەسانێكى رەگەز جۆراوجۆ كە دژ بە رووسيا دەجەنگن بەڵگەيە لەسەر ئەوەيە.
لە بەشێكى ديكەى قسەكانيشى گوتى، پێويستە دەزگاى ئاسايشى ئۆكراينا بەهۆى ئەو هێرشانە بخرێتە ريزى رێكخراوە تيرۆرستييەكان.
هەفتەى رابردوو هێرشكرايە سەر هۆڵێكى بۆنەكان لە مۆسكۆ، بووە هۆى كوژرانى (139) و برينداربوونى (182) كەس.
دواتريش هێزەكانى ئاسايشى رووسيا رايگەياند، (11) كەسيان دەستگيركردووە، چوار كەس بە شێوەى راستەوخۆ بەشدارن لەو هێرشە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment