ئافره‌تان خۆیان بۆ گه‌یشتنى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ كردووه‌ هەواڵ

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنیت

شادی نەوزاد، جێگری سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەت لة ثةرلةمانى كوردستان، باس لەوە دەکات هەر کاتێك پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بگاتە پەرلەمان ئەوان لە لیژنەکەیان کار بۆ رەچاوکردنی دادپەروەری جێندەری لە بودجەكه‌ دەکەن.

رۆژى سێشه‌مى رابردوو 13ى نیسان لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌ مافى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى سازكرد و بابه‌تى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ دادپه‌وه‌روه‌ریى جێنده‌رى بوو له‌ بوجه‌ى ساڵى 2021ى هه‌رێمى كوردستان.

به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێكى لیژنه‌كه‌ كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، "جه‌ختییان له‌سه‌ر ئه‌‌وه‌ كردەوە كه‌ ده‌بێت له ‌سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كاندا ڕه‌چاوی دادپه‌ره‌وه‌ریی جێنده‌ری بكرێت، بڕیاردرا له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی بكرێت بۆ ئه‌‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان لیژنه‌ی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له ‌حكومه‌تی هه‌رێم بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته"‌.


شادی نەوزاد، جێگری سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەت لە لێدوانیکی تایبەت بۆ "نوچەنێت" باسى له‌وه‌ كرد ئه‌وان له‌ لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى بودجه‌ كار بۆ جێگیركردنى دادپه‌وه‌روه‌ریى جینده‌رى له‌ بودجه‌ ده‌كه‌ن، شادى نه‌وزاد  وتى، "هەوڵەکانی لیژنەی تایبەتمەند لە پەرلەمانی کوردستان، یەکەم کاری بەوە دەبێت کە گفتوگۆیەك لەگەڵ بەرێوبەرایەتی دانانی بودجە لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە بۆئەوەی پێش ئەوەی بودجەکە بێتە ناو پەرلەمانی کوردستان ئێمە بزانین لەسەر ئاستی جێندەری ئەوان چ ئەرکێکیان جێبەجێ کردووە، یاخود چ خاڵێکیان جێبەجێکردووە. رێنمایەکانی خۆمان و ئەو بابەتانەی کە ئێمە بە لامانەوە گرنگە بتوانین گفتوگۆیان لەسەر بکەین."

شادى نه‌وزاد باسى له‌وه‌یش كرد تا پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ نه‌گات، ئه‌وان ناتوانن هیچ شتێك بكه‌ن و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى بودجه‌كه‌ ده‌سه‌ڵاتى خۆیان وه‌ك په‌رله‌مانتار و لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌ مافى ئافره‌ت به‌كار ده‌هێنن، شادى نەوزاد وتیشی، "کاتێك کە بودجە دێتە ناو پەرلەمانی کوردستانەوە، دەسەڵاتی ئەوەمان هەیە کە هەندێ گۆڕانکاریی لەناو بودجەکەدا بکەین و راوبۆچوونی خۆمان بخەینەرِوو دواتر ئەوەی کە یەکلايی دەکاتەوە کە کام برگە و بۆچوونەکان جێگیر دەکرێت و کامی جێگیر ناکرێت ئەندامانی پەرلەمانن".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین