کەرتی تەندروستی کاریگەریی لەسەر ئەنجامى هەڵبژاردنى بەریتانیا دەبێت تەندرووستی

نوچەنێت:

تا دێت نیگەرانییەکانی هاووڵاتیانی بەریتانی لە کەرتی تەندروستی وڵاتەکەیان زیاتر دەبێت و دەسەڵاتداران پێیان وایە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پرۆسەی دەنگدانی کۆتایی ئەمساڵ دەبێت لە بەریتانیادا.

ڕۆژی چوارشەممە (27/ئادار/2024) ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "بەریتانییەکان نیگەرانن لە خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی  (NHS)لەوڵاتەکەیان دا، ئەمەش بە دڵنیاییەوە کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت بۆ سەر پرۆسەی دەنگدانی کۆتایی ئەمساڵ لە بەریتانیادا، چونکە بەردەوام دەنگدەران جەخت لەسەر باشترکردنی کەری تەندروستی دەکەنەوە".

حکومەتی بەریتانیا و دکتۆرەکان خۆشیان نکۆڵی لە ڕاستییەکان سەبارەت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان ناکەن، هەروەها نیگەرانییەکانی هاووڵاتیان لە خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانیی بەریتانیا جۆراوجۆرن بە نموونە، "کەمی ستاف، کاتی چاوەڕوانی ماوە درێژ بۆ سەردانیکردن و بینینی دکتۆر".

ڕیشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نەیشاردەوە کە بەڵێ خزمەتگوزاریی تەندروستی نیشتمانیی وڵات پێویستی بە بەرەو پێش بردن و چارەسەر کردن هەیە و ڕایگەیاند، "هەوڵ دەدەین کاتی چاوەڕوانییەکان بۆ کەرتی تەندروستی کەم بکەینەوە".

ئەگەرچی لە ماوەی (70) ساڵی ڕابردوو دا بەریتانیا تەرخان کردنی دارایی بۆ کەرتی تەندروستی بەردەوام زیاد دەکات، بەڵام نیگەرانییەکان هێشتا بابەتی سەرەکین لە نێو هاووڵاتیان دا. لە لێکۆڵینەوەیەکی (2023) دا دەرکەوت تەنیا (%24) ی هاووڵاتیان لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی وڵات ڕازین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین