ئەمەریکا هۆشداری بە وڵاتان دەدات سەبارەت بە بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ئەمەریکا بەفەرمى ڕایگەیاند، کە ئەوان پاڵپشتی پڕۆژەی هێڵی بۆرییەکانی گازی پاکستان و ئێران ناکەن بۆ ئەوەی بەردەوام بێت، هەروەها بە بەردەوامی هۆشداریمان بە وڵاتان داوە دەربارەی مەترسی بازرگانی کردنیان لەگەڵ ئێران دا.

ڕۆژی پێنجشەممە (28/ئادار/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە ئەمەریکا ڕایگەیاند، "پشتیوانی لە هێڵی بۆرییە گازییەکانی پاکستان و ئێران ناکەین، هەموو جۆرە بازرگانییەکی وڵاتان لەگەڵ ئێران ڕەتدەکەینەوە، هۆشداریمان پێداون لەو سزایانەی ئەمەریکا بەسەریاندا دەسەپێنێت".

 ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە، "هەمیشە ئامۆژگاری وڵاتانە دەکەین کە بازرگانی لەگەڵ ئێران دا دەکەن، بەردەوام ئاگادارمان کردوونەتەوە لە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەریان لە ئەگەری بەردەوام بوونیان لە بازرگانی کردنەکە دا خۆیان زەرەرمەندی یەکەم دەبن".

هێڵی بۆرییەکانی گازی پاکستان و ئێران بە هێڵی بۆری ئاشتی ناسراوە، پڕۆژەیەکی درێژخایەنە لە نێوان تاران و ئیسلام ئاباد، هێڵەکە گازی سروشتی لە ئێرانەوە دەگوازێتەوە بۆ کەنداوی عەرەبی بۆ پاکستان و هیندستان. هەردوو وڵات لە ساڵی ڕابردووەوە پلانێکی بازرگانییان واژۆ کرد و ئامانجیان بوو ئەو هێڵە بەرەو پێشەوە ببەن و بازرگانی نێوانیان فراوان بکەن.

ماوەیەکی زۆرە هەریەکە لە پاکستان و ئێران کێشەیان لەگەڵ ئەمەریکادا هەیە، ئێران بە بەردەوامی بەرپەرچی سیاسەتی ئەمەریکا دەداتەوە و سیاسەتمەدارانی پاکستان واشنتۆنیان تۆمەتبار کردووە بەوەی دەستێوەردان لە سیاسەتی ناوخۆ دا دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین