حكومەتى عێراق لە بودجەى ئەمساڵ بایەخ بە وەبەرهێنان دەدات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكارى سەرۆك وەزیرانى عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە لە خشتەى بودجەى (2024) بایەخ بە بودجەى وەبەهێنان بۆ پڕۆژەى نوێ دەدەین.

ئەمڕۆ شەممە (30/ئادار/2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، راوێژكارى محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆك وەزیرانى عێراق بۆ كاروبارى ئابوورى رایگەیاند، ئەو رێكارانەى بۆ بودجەى ساڵى دارایى  ژمارە (13)ی ساڵی (2023) سێی  كە پێشكەشكردنی خشتەی خەرجییە گشتیەكان و داهاتەكانی بەپێی ساڵی دارایی نوێ و بارودۆخی بابەتیی بۆ ساڵی (2024) بۆ پەسەندكردنی یاسایی دیارى كردبوو.
لە بەشێكى دیكەى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەوەى لە هەمووى گرنگتر كە لەو خشتەیە هاتووە، دیاریكردنى ئاستەكانى خەرجى وەبەرهێنانە بۆ پڕۆژە نوێكان، بریتییە لە تێچووى سەرەكییەكى و بنەڕەتییەكان لە جووڵەى ئابووریى نیشتیمانى دەگرێتەوە، كە راستەوخۆ پەیوەندى بە گەشە و بەرەوپێشچوون لە ئابوورى هەیە لە میانەى بەدیهێنانى مەرجە بابەتییەكان  لە جوڵەی ئابووریی نیشتمانیدا، بەو پێیەی ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە بەرەوپێشچوون و گەشەی ئابوورییەوە، لەگەڵ دابینكردنی هەلومەرجی بابەتیی بۆ جووڵەی خواستى حكومەت لە دابینكردن و زانیارییەكانی بوارى وەبەرهێنان لە پڕۆژەكاندا، ئەو داواكاریە بۆ هۆكارە بەرهەمدارەكان پەیوەست بە چالاكیی وەبەرهێنانی حكومەت، كە ئەوەش بایەخى تایبەتى بۆ گەیشتن بە ئاستی گەشەكردنى پێویست لە بەرهەمی ناوخۆیی گشتی ساڵانە هەیە. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین