لە لەندەن هێرشکرایە سەر رۆژنامەنووسێکی ئێرانی ئێران

نوچەنێت:

پێشکەشکاری کەناڵی تەلەفزیۆنی "ئێران ئینتەرناشناڵ" لە لەندەن لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بە چەکی سارد هێرشی کراوەتە سەر. گوتەبێژی پۆلیسی لەندەن دەڵێت، تا ئێستا پاڵنەرەکانی هێرشەکە نادیارە.

رۆژی شەممە (30/ ئادار/ 2024) ئەلعربیە لە هەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە، کە بەپێی میدیاکانی بەریتانیا "پووریا زەراعەتی" پێشکەشکاری کەناڵی تەلەفزیۆنی "ئێران ئینتەرناشناڵ" بەشی فارسی، رۆژی هەینی لە کاتی بەجێهێشتنی شوێنی نیشتەجێبوونی لە لەندەن لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بە چەکی سارد هێرشی کراوەتە سەر.

بە پێی ئەم هەواڵانە، بارودۆخی ئەم پێشکەشکارە ئێرانییە، کە لەم هێرشەدا چەقۆ لە بەشە جیاجیاکانی جەستەی دراوە، جێگیرە، بەڵام هێشتا لە نەخۆشخانەیە.

گوتەبێژی پۆلیسی لەندەن لەوبارەیەوە دەڵێت، بەرپرسانی پۆلیس لەم رووداوە کە تا ئێستا پاڵنەرەکانی نادیارە ئاگادارکراونەتەوە و لێکۆڵینەوەش دەستیپێکردووە.

سەرچاوە: ئەلعربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین