هاتوچۆی ئێران: لە گەشتەکانی نەورۆزدا 585 کەس گیانیان لەدەستداوە
نوچەنێت:
رۆژی پێنجشەممە (28/ ئادار/ 2024)، ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەحمەد شیرانی، بەرپرسی ناوەندی کۆنترۆڵی هاتوچۆی پۆلیسی هاتوچۆی ئێران رایگەیاندووە، کە لە 15 رۆژدا، 585 کەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 15 هەزار و 500 کەسیش بریندار بوون.
شیرانی دەڵێت، پارێزگاکانی کرمان، فارس، سیستان و بەلوچستان، ئیسفەهان، خوراسانی رەزەوی و خوزستان، لەو پارێزگایانە بوون کە زۆرترین رووداویان هەبووە.
هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی ئەم ئامارە، بەرپرسی مانگی سووری سمنان رایگەیاند، کە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە لە رووداوێک لەسەر رێگای جەندەق بۆ موعلمان لەم پارێزگایەدا نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماری گیانلەدەستدانی رۆژانە نزیکەی 40 کەسە لە رووداوەکانی رێگاوبان لە ماوەی گەشتەکانی نەورۆزی ئەمساڵ.
هەر لەم سەروبەندەدا تەیمور حوسێنی، بەرپرسی پۆلیسی رێگاوبانەکان، ئەمڕۆ (پێنجشەممە)، ئەگەری سەپاندنی سزای نوێی لە دوو هەفتەی داهاتووەوە راگەیاند و دەڵێت "رێژەی سزادان بۆ ئەو سەرپێچیکردنانەی دەبنە هۆی ئەگەری رووداو، پێنج هێندە زیادیکردووە، و سزای خێرایی لە نێوان 600 بۆ 700 هەزار تمەن دەبێت."
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی مێهر
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment