ئۆکراینا داوای هاوکاری بەپەلەى ئەمەریکا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆکی ئۆکراینا داوا دەکات ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پاکێجی هاوکاری ئۆکراینا پەسەند بکات کە ماوەیەکە ڕاگیراوە، جەختی لە گرنگی هاوکاری ئەمەریکا بۆ وڵاتەکەی کردەوە.

ڕۆژی شەممە (30/ئادار/2024) ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ڤۆلۆدێمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "ئەگەر ئەمریکا پشتیوان و هاوکاری ئۆکراینا نەبێت ئێمە هیچ بەرگرییەکی ئاسمانیمان نییە، هیچ موشەکێکی پاتریۆتمان نییە، هیچ چەکێکمان نییە بۆ ئەوەی جەنگی پێبکەین".

سەرۆکی ئۆکراینا ڕاشیگەیاند، "هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە پاشەکشە نەکەین و دابینکردنی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ بەردەوامبوونمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا، تایبەتمەندی و گرنگی خۆی هەیە، چونکە هێزەکانمان بەشێوەیەکی گشتی پشت بەدابینکردنی ئەو هاوکارییە سەربارییانە دەبەستن بۆ بەکارهێنانیان لە جەنگەکەدا".

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی کرد پشتیوانی لە پاکێجی هاوکاری دارایی و سەربازی ئۆکراینا بکەن کە ماوەی چەند مانگێکە ئەو پاکێجە ڕاگیراوە.

لە دوو ساڵى ڕابردووى جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا، ماوەی چەند هەفتەیەکە ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر وزە و ژێرخانەکانی ئۆکراینا چڕتر کردووەتەوە، ئۆکرایناش کەرتی نەوت و بە تایبەت پاڵاوگەکانی ڕووسیای کردووەتە ئامانجی هێرشەکانی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین