ژنێک پێش وەرگرتنی مووچەکەی گیان لەدەستدەدات هەواڵ
ژنێکی بەتەمەن پێش وەرگرتنی مووچەکەی لەبەردەم بانکی گەرمیان لە شاری کەلار، گیانی لەدەستدا.

 

ئەمڕۆ  یەکشەممە، ژنێکی خانەنشین، بە ناوی ئامینە حوسێن، کە دانیشتووی ناحیەی ڕزگارییە و تەمەنی نزیکەی 70 ساڵە. بەمەبەستی وەرگرتنی مووچە سەردانی بانکی کەلاری کردووە، بەڵام باری تەندروستی تێک دەچێت.

بە پێی زانیارییەکان "پێش دەستپێکردنی دەوامی بانک، ژنەکە تەندروستیی تێکچووە، پۆلیسەکانی بانکەکە، کە بە دۆخی نائاسایی ژنەکەیان زانیووە، پەیوەندییان بە کەسوکاریەوە کردووە و دواتر تەکسییان گرتووە بیگەیێننە نەخۆشخانە، بەڵام پێش گەیشتنی بە فریاکەوتنی نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

لە دوێنێوە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان دەستیپێکردووە کە ئەوانیش هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا یەک مووچەیان وەرگرتبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین