هۆڵەندا و ناتۆ ڕووسیا نیگەران دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا ڕایگەیاند یەکەیەکی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت بۆ لیتوانیای هاوپەیمانی ناتۆ دادەمەزرێنین و دەبێتە بەشێک لە مانۆڕی سەربازیی هاوبەش.

ڕۆژی یەکشەممە (31/ئادار/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، "هۆڵەندا مانۆڕێکی چەند هەفتەیی وەک تاقیکردنەوەی توانای هێزەکانی ناتۆ بۆ گواستنەوەی خێرا و بڵاوکردنەوەی ئەو یەکانە بۆ ناوچەیەکی دیاریکراو لە لیتوانیا دامەزراندووە، ئەمەریکاش پشتیوانی ئەم مانۆڕە دەکات".

ئەنجام دانی ئەم مانۆڕە سەربازییە دوای مانۆڕە سەربازییە بەردەوامەکەی ناتۆ دێت لە (2024) دا، "یەکێکە لە گەورەترین مانۆڕەکان لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا کە نزیکەی (90) هەزار سەرباز، زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێلی جەنگی، (50) کەشتی دەریایی، (80) هەلیکۆپتەر، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی لە (32) وڵاتەوە دەگرێتەوە. 

سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەم مانۆڕە سەربازییە ڕووسیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "ئەنجام دانی ئەم جۆرە چالاکییانە تەنیا خەرج کردنی بڕە پارەیەکی زۆرە، وڵاتان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا وەک ڕوو بە ڕووبوونەوەیەکی چەکداری لەگەڵ ڕووسیا ئەم مانۆڕە سەربازییە بەردەوامانە ئەنجام دەدەن ئەمەش دەبێتە نانەوەی ئاڵۆزی زیاتر".

بڕیارە لەو مانۆڕە چەند هەفتەییەدا وڵاتانی ناتۆ کاتی گەیاندنی فڕۆکەی ئێف (16) بۆ ئۆکراینا دیاری بکەن. هۆڵەندا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە دوو کەشتی پاتریۆتی خۆی بۆ ئۆکراینا دابین کردووە و پێشتر هەریەک لە ئەمەریکا و ئەڵمانیا ئەو هاوکارییەیان بە ئۆکراینا دابوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین