ئەردۆغان شکستى حزبەکەى لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکان راگەیاند تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا و سەرۆکى پارتى گەلى کۆمارى لەبەردەم ئامادەبووان رایگەیاند، هاوپەیمانى جهموور ئەو ئەنجامى دەیویست لەو هەڵبژاردنە بەدەستى نەهێنا.

ئەمڕۆ دووشەممە (یەک/ نيسان/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، سەرۆکى پارتى دادوگەشەپێدان لەبەردەم لایەنگرانى پارتەکەى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، دواى دەرچوونى ئامانجەکان پێداچوونەوە بەخۆیان دەکەن و چارەسەرى کەموکوڕییەکان دەکەن.

ئەردۆغان لەبەردەم لایەنگرانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەو هەڵبژاردنە کۆتایى نییە، بەڵکوو خاڵى گۆڕانکارییە بۆ هاوپەیمانییەکەى.

سەرۆکى تورکیا ئاماژەى بەوەش کرد، ئێمە رێز لە بڕیارى گەل دەکەین، خۆمان لە هەر هەڵسوکەوت و بڕیارێکى پێچەوتنەى دژ بە خواستى گەل و گومان خستنە هێاى گەل دەپارێزین.

لەبەرانبەردا پارتى گەلى کۆمارى توانى پارێزگارى لە هێشتنەوەى هەردوو شارەوانى ئیستەنبۆڵ ئەنقەرە و چەند شارێکى دیکەش بەدەست بهێنێت، کە چەندین ساڵە لەژێر دەسەڵاتى پارتى دادوگەشەپێدانن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین