ئەمەریکا هۆشداری بە وڵاتانی ئەوروپا دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ئەمەریکا هۆشداری بە وڵاتانی ئەوروپاى ئەندامانى ناتۆ داوە، کە چیتر ناتوانن پشت بە پاراستنی سەربازیی ئەمەریکا ببەستن ئەگەر بەردەوام بن لە بوونی ئاڵۆزی و ناکۆکی لە وڵاتەکانیان دا.

ڕۆژی دووشەممە (یەک/نیسان/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، ئارمین پاپەرگەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، "بۆ دەیان ساڵە ئەمەریکا پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا دەکات بە تایبەت لە حالەتی جەنگدا، بەڵام ئەم کردارە چیتر بەردەوام نابێت لە ئەگەری بەردەوامی ئاڵۆزییەکان لە ئەوروپا دا".

پاپەرگەر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "ئەگەر ئەوروپا بەردەوام بێت لە جەنگ، ئەوا ئەمەریکا زیاتر تیشک دەخاتە سەر وڵاتانی ئاسیا و هەماهەنگییەکانی بۆ ئەو وڵاتانە زیاد دەکات و ئەوروپا بە تەنیا دەمێنێتەوە".

هاوکات پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا جەختی لەسەر ئەوە کردبووەوە، "دەبێت ئەمەریکا پاراستنەکانی بۆ ئەوروپا مەرجدار بکات لە دووبارە بوونەوەم بە سەرۆک بە دڵنیاییەوە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ دەکەم".

لە ڕابردوودا ئەمەریکا بەردەوام بووە هەماهەنگییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا دا، بەڵام پێدەچێت ئەمەریکا پێذاچوونەوەیەک بە سیاسەتی خۆی لەو وڵاتانە بکاتەوە بەتایبەت لە دوای جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا کە زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوامی هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین