ڕۆیتەرز: ئێران پێش هێرشەکەی داعش لە مۆسکۆ هۆشداری داوەتە رووسیا ئێران

نوچەنێت:

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز دەڵێت، ئێران پێش هێرشە خوێناوییەکەی ئەم دواییە بۆ سەر هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆ، ئەو وڵاتەی لە ئەگەری "ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی" بەرفراوان هۆشداریداوە.

رۆژی دووشەممە (یەکى نیسان/2024)، ئێران ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە گێڕانەوە لە سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە رایگەیاندووە، کە ئێران پێش هێرشە خوێناوییەکی ئەم دواییە لە مۆسکۆ، لە ئەگەری "ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی" بەرفراوان لەسەر خاکی ئەو وڵاتە هۆشداریداوە.

چوار چەکدار نۆ رۆژ پێش ئێستا هێرشیان کردە سەر هۆڵی کۆنسێرتی کرۆکۆس لە نزیک مۆسکۆ، پایتەختی رووسیا و تەقەیان لە ئامادەبووان کرد و لانیکەم 144 کەسیان کوشت. دواتر داعش بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ گرت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، چەند رۆژێک پێش هێرش بۆ سەر رووسیا، تاران زانیاری لەبارەی هێرشێکی تیرۆریستی گەورە لە ناوخۆی رووسیادا بە مۆسکۆ داوە.

سەرچاوەیەکی دیکە بە رۆیتەرزی گوتووە، تاران مۆسکۆی ئاگادارکردووەتەوە، کە بە پشتبەستن بە دانپێدانانی "یەکێک لە تیرۆریستانی دەستگیرکراو لە ئێران"، بەشێک لە ئەندامانی داعشی لقی خۆراسان بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی گەورە بۆ رووسیا گەشتیان کردووە.

لە هەمان کاتدا ئەم سەرچاوەیە پشتڕاستی کردۆتەوە، کە ئەو زانیاریانەی ئێران بە رووسیا داوە بە کات و ئامانجی هێرشی داعش ئاماژەی پێنەکراوە.

سەرچاوە: 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین