سوپای پاسداران: دۆسیەی سماک دەبێتە هۆی لاوازیبوونی پۆلیس ئێران

نوچەنێت:

ئاژانسێکی هەواڵی سەر بە سوپای پاسداران، ئەو حوکمەی لە دۆسیەی مێهران سومەک دراوە دەبێتە هۆی "لاوازبوونی پۆلیس".

رۆژی دووشەممە (یەکى نیسان/ 2024)، رادیۆفەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە، پارێزەری بنەماڵەی سماک، لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند، کە دادگای سەربازی قەزوین جارێکی دیکە بڕیاری تۆڵەسەندنەوە لە تۆمەتباری کوشتنی ئەم گەنجەی پشتڕاست کردەوە، بەڵام ئاژانسی هەواڵی فارس رۆژی دووشەممە نووسیویەتی "بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم رووداوە لە کاتی ئەرکی پۆلیس و لە کاتی "ئاژاوەگێڕییەکان"دا روویداوە، سزایەکی توندە کە لەلایەن دادوەرەوە دەرچووە و ئەم پرسە دەبێتە هۆی لاوازبوونی پۆلیس.

بەڵام ئەم ئاژانسە هەواڵییە پشتڕاستی کردەوە، کە جەعفەر جەوانمەردی، فەرماندەی پۆلیسی بەندەر ئەنزەلی بە "تەقەی گولەی ساچمەیی" بووەتە هۆی کوشتنی مێهران سماکی.

فارس نیوز بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوەیەکی دیاریکراو دەڵێت، کە بەرپرسانی دەسەڵاتی دادوەری رایانگەیاندووە، کە ئەو سزایەی کە لە دژی ئەم تۆمەتبارە دەرچووە، حوکمی "کۆتایی نییە" و بەهۆی "چەند کەموکوڕییەکەوە" بڕیارە دووبارە لێکۆڵینەوەی لەسەر دۆسیەکە بکرێتەوە.

مێهران سەماک رۆژی 8ی مانگی یازدەی 2022، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی دوای شکستی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە بەرامبەر ئەمریکا گیانی لەدەسەتدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو بە هۆڕن لێدان وەک نیشانەی ناڕەزایەتی لە ناو ئۆتۆبێلی خۆیدا لە بەندەری ئەنزالی لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێدەکرێت و بەر سەری دەکەوێت.

دۆسیەی کوژرانی مێهران سماک، یەکێکە لەو دۆسیە دەگمەنانەی خۆپیشاندەرانی کوژراو، بووبێتە هۆی دەستبەسەرکردنی و دادگایی کردنی بەرپرسێکیت ئەمنی – پۆلیس لە ئێران.

لە سەرەتای هاوینی ساڵی رابردوودا باوکی مێهران سماک لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام هۆشداری دابوو کە هەندێک کەس بەدوای "ئازادی" بکوژی کوڕەکەیەون.

سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین