ئيسرائيل لە دانوستاندنەكان نەرمى زياتر دەنوێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەرپرسێكى سياسى ئيسرائيل ئاشكراى كرد، شاندى دانوستاندكارى وڵاتەكەى لە گفتوگۆكان بۆ گەيشتنە ئاگربەست لە كەرتى غەزە نەرمى زياتر دەنوێنن، ئەگەر هەيە لە چەند رۆژى داهاتوو هەنگاو بنێنن.

ئەمڕۆ سێشەممە (دووى نيسان/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، بەرپرسێكى باڵاى ئيسرائيل كە ناوەكەى ئاشكراى نەكردووە بە ئاژانسى مەكانى ئيسرائيلى رايگەياند، ئەگەر بزووتنەوەى حەماس بايەخ ئاگربەست دەدات، دەتوانين هەنگاو بنێن، ئێمە ئەمجارە هەنگاوى گەورەمان ناوە، بۆ ئەوەى لە چەند رۆژى داهاتوو زياتر بچينە پێشەوە.

بەگوێرەى ئاژانسە ئيسرائيلييەكە بەرپرسانى باڵاى ئيسرائيل لە قاعرە پێشنيارێكى گفتوگۆيان خستۆتە سەر مێزى گفتوگۆ، نەمرى زياتر تێدايە، بەتايبەت بۆ گەڕانەوەى دانيشتوانى كەرتى غەزە.

لە چەند رۆژى رابردوو لە كۆبوونەوەى حكومەتى جەنگ لە ئيسرائيل پرسى نەرمينواندنى زياتر گفتوگۆى لەسەر كراوە، بۆ ئەوەى چارەسەرێكى مامناوەند سەبارەت بە گەڕانەوەى دانيشتوانى كەرتى باكوورى غەزە، كە تا ئێستا سوپاى ئيسرائيل بە درووستكردنى رێڕەوێك ئەو شارەى دابەش كردووە.

دەربارەى هەڵوێشتى بزووتنەوەى حەماسيش سەرچاوە ئاگادارەكان جەخت لەسەر ئەوە كەن بەهۆى هەڵوێستى نەگۆڕى بزووتنەوەى حەماس ئەگەر هەيە گفتوگان بەردەوام نەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین