ئێران: هێرشەکەی ئیسرائیل بێ وەڵام نابێت ئێران

نوچەنێت:

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە تۆڵەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی وڵاتەکەمان لە دیمەشق دەکەینەوە و هێرشەکەیان بێ وەڵام نابێت.

ڕۆژی سێشەممە (دوو/نیسان/2024) ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران نیگەرانە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، "بێگومان وەڵاممان دەبێت بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل، تۆڵە دەکەینەوە".

سەرۆک کۆماری ئێران ڕاشیگەیاند. "ئەم هێرشانە لە ئەنجامی شکستە بەردەوامەکانی ڕژێمی ئیسرائیلە، ئەجێندای کاری خۆی کردووەتە خوێن ڕشتن و ئەنجام دانی هێرشە بەردەوامەکانی، بەڵام هەرگیز ئامانجە ناڕەواکانی بەدی نایەت و هەموو ئەو کردەوە و تاوانکاریییە ترسنۆکەییانە بێ وەڵام نابن".

ماوەیەکی زۆرە ئیسرائیل دامەزراوە جیا جیاکانی ئێرانی لە سووریا کردووەتە ئامانجی هێرشەکانی خۆی بە تایبەت لە دوای دەستپێکردنی جەنگی حەماس و ئیسرائیل، بەگوێرەی بەرپرسانی تەندروستی فەڵەستین تاوەکو ئێستا زیاتر لە (32) هەزار فەڵەستینی گیانیان لە دەستداوە.

دوێنی دووشەممە (2024/4/1) ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، بە گوێرەی ڕاگەئێندراوەکانی ئێران (7) بەرپرسی باڵای سەربازیی ئێران لە هێرشەکە دا کراونەتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین