بلینکن لەگەڵ ماکڕۆن کۆدەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

بۆ گفتوگۆ کردن سەبارەت بە جەنگی ئیسرائیل و حەماس لە لایەک، جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا لە لایەکی ترەوە بلینکن و ماکڕۆن لە فەڕەنسا گۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.

ڕۆژی سێشەممە (دوو/نیسان/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆکی فەڕەنسا کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی "قەیرانە نێودەوڵەتیییەکان، جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، هەروەها جەنگی حەماس و ئیسرائیل".

بڕیارە لە کۆبوونەوەکە دا هەردوو لا داوای چڕ کردنەوەی هاوکاری وڵاتان بکەن بۆ غەزە و ئۆکراینا، هەروەها گفتوگۆ دەکرێت دەربارەی ئەنجامەکانی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی فەڕەنسا کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ دا ئەنجامدرا بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی دارایی و سەربازی بۆ ئۆکراینا.

میکانیزمی چارەسەرکردنی دۆخی وڵاتان، دۆزینەوەی ڕێگە چارەی دۆخی مرۆیی لە غەزە و ئۆکراینا تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سەرۆکی فەڕەنسا دەبن. فەرەنسا و ئەمەریکا هاوکاری سەربازیی باشیان پێشکەش بە ئۆکراینا کردووە، فەڕەنساش چەندین جار داوای ئاگربەستی هەمیشەیی بۆ جەنگی ئیسرائیل و حەماس کردووە.

دوای پاریس، بڕیارە بلینکن سەردانی برۆکسل بکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ پێش کۆبوونەوەی لوتکەی (75) ساڵەی هاوپەیمانێتی ناتۆ کە مانگی تەمووزی ئەمساڵ لە واشنتۆن بەڕێوە دەچێت، هەروەها چەندین کۆبوونەوەی تریش لە بڕۆکسل ئەنجام دەدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین