ئیسرائیلییەکان داوای دەستبەجێ دەست لە کارکێشانەوەی ناتەنیاهۆ دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی ئیسرائیل خۆپیشاندانیان ئەنجام دەدەن و داوا دەکەن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەست لە کار بکێشێتەوە، وە بە زووترین کات هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

ڕۆژی چوارشەممە (سێ نیسان/ 2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، "چالاکوانان، ئەندامانی خێزانی بارمتەکانی ژێر دەستی حەماس، هاووڵاتیانی ئیسرائیل خۆپیشاندانێکی فراوانیان ئەنجام دا، داوایان کرد دەستبەجێ بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیران دەست لە کار بکێشێتەوە و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت".

بە گوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە، "خۆپیشاندەران نزیک بوونەتەوە لە ماڵی سەرۆک وەزیران و دروشمی جیا جیایان بەرز دەکردەوە دەربارەی دەستبەجێ دەست لە کار کێشانەوەی ناتەنیاهۆ دەکەن، بەهۆیەوە پۆلیس ڕێگری لە خۆپیشاندان کردووە و گردبوونەوەکەی بە دروستکردنی ئاڵۆزی و پشێوی وەسف کردووە".

خۆپیشاندەران دەڵێن، "ئێمە دەمانەوێت بارمتەکانی ژێر دەستی حەماس ئازاد بکرێن و کۆتایی بەو جەنگە بێت کە لە بەرژەوەندیی سەرۆک وەزیران دایە و دەیەوێت بەهۆی کاولکارییەکانەوە دەسەڵاتەکانی خۆی درێژ بکاتەوە بە تەنیا ئەو خواستی بەردەوامی جەنگی هەیە لەگەڵ حەماس دا".

لە دوای جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس ئەمە یەکەمین و کۆتا جار نییە کە چالاکوانان، هاووڵاتیان، ڕەخنەگران داوای دەست لە کار کێشانەوەی بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکەن و تەنیا ئەو بە هۆکاری کوشتن و کاولکارییەکانی جەنگەکە دەزانن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین