لەماوەی چوارمانگدا 18 فەرماندە و ئەندامی سوپای پاسداران تیرۆر کراوە ئێران

نوچەنێت:

ئیسرائیل لەماوەی چوار مانگدا 18 ئەندامی پلە باڵا و فەرماندەی سوپای پاسدارانی ترۆر کردووە و هێرشەکەی رۆژی دووشەممەی رابردووش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بە بەهێزترین هێرشی ئیسرائیل بۆسەر هێزەکانی ئێران لە سوریا لە چوار مانگی رابردوودا دادەنرێت.

رۆژی چوارشەممە (سێى نیسان/2024)، العربیە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، هێرشەکەی رۆژی دووشەممەی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە گەڕەکی المزە لە دیمەشق، کە بووە هۆی کوژرانی محەممەد ڕەزا زاهدی، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی قودس و جێگرەکەی لەگەڵ 5 ئەفسەری دیکەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، بە بەهێزترین هێرشی ئیسرائیل بۆسەر هێزەکانی ئێران لە سووریا لە چوار مانگی رابردوودا دادەنرێت.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی "اطلاعات"، چاپی تاران، میدیای فەرمی ئێران رۆژی چوارشەممە (ئەمڕۆ) لیستێکی لە تیرۆرەکانی ئیسرائیلی لە سووریا بڵاوکردۆتەوە، کە ناوی ئەو ئەندام و فەرماندانەی سوپای پاسداران لەخۆدەگرێت، کە لە دوای هێرشی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەر بۆ سەر ئیسرائیل، لەخۆ دەگرێت.

بە پێی ئەو راپۆرتانە، ئیسرائیل لە 2ی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو تا 2ی نیسانی 2024 (چوار مانگ) 18 ئەندامی سوپای پاسدارانی کە لەناو ئەوانەدا فەرماندە سەربازییە دیارەکانی تیرۆر کردووە.

دوایین هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ئێران، هێرشی سەر کونسوڵخانەی ئێران بوو لە دیمەشق، کە لە ئەنجامدا 7 فەرماندەی پلە باڵای سوپای پاسداران، محەممەد رەزا زاهیدی، محەمەد هادی حاجی رەحیمی و 5 ئەفسەری یاوەریان کوژران.

ئیسرائیل لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئێستا 10 هێرشی راستەوخۆی بۆ سەر پێگەکان و کارمەندانی هێزی قودسی سوپای پاسداران لە سوریا ئەنجامداوە.

لە ماوەی مانگی یەک و دووی ئەمساڵ، ئیسرائیل سێ هێرشی بۆ سەر دیمەشق ئەنجامدا بە ئامانجی تیرۆرکردنی ژەنەراڵ محەمەد سەعید ئێزیدی و ئەندامانی دیکەی سوپای قودس، بەڵام ئەو هێرشانە سەرکەوتوو نەبوون.

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە کوشتنی فەرماندەکانی سوپای پاسداران لە سووریا رایگەیاند: کە ئیسرائیل "سزا دەدرێت" و ئەوان "لەم تاوانە و هاوشێوەکانی پەشیمان دەکەینەوە".

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بینای [تەنیشت] کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی لە دیمەشق "بێ وەڵام نامێنێتەوە".

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین