كه‌مپینى دروستكردنه‌وه‌ى هۆڵى گه‌ل: نابێت چیتر شوێنى هۆڵه‌كه ببێته زبڵدان
لاڤین عومه‌ر تایبه‌ت به نوچه‌نێت
حه‌مه‌سوار عه‌زیز نووسه‌ر و ره‌خنه‌گرى هونه‌ریى له لێدوانێكى تایبه‌ت به "نوچه‌نێت" باسى له كه‌مپینه‌كه‌یان كرد و گوتى، "بێگومان ئامانج لەم کەمپینە زۆر روونە جارێکی تر دروستكردنەوەی هۆڵی گەلە که ماوەی هەشت ساڵە رووخێنراوە تا ئێستا بنیادنەنراوەتەوە تەنیا ئەساسیاتی بۆ دانراوە، هیچی بۆ تەواو نەکراوە، بۆیە ئێمە ئامانجمانه داوا لە حکومەت بکەین، جارێکی تر كار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بكه‌ن، کە ئێستا بۆتە شوێنی زبڵدان و فرێدانی خاشاکی هەولێر".
سه‌باره‌ت به رۆڵ و گرنگى هۆڵى گه‌ل له مێژووى رۆشنبیرى شارى هه‌ولێر حه‌مه‌سوار عه‌زیز گوتى، "هۆڵی گەل یەکێكه لە کۆنترین هۆڵەکانی شاری هەولێر و بەشێکی گەورەی یادەوەریی ئەم شارەی هەڵگرتووە. بەشێکە لە پێناسەی شار بەشێکە لە بەها وناسینی شار، چونکە یەکێکە لەو هۆڵانەی زۆرترین کاری شانۆی تێدا ئەنجام دراوە. لەلایەن گەورە هونەرمەندانمان کە شانۆیان تێدا پێشکەش کردووە و یادەوەرییەکانیان تێدا بەجێهێشتووە، چ میوزیکسیان چ شانۆکار چ گۆرانیبێژ لەم هۆڵەدا بە زۆری شانۆیان نمایشکراوە و پێشکەشیان کردووە بوونەتە بەشێک لە هەوڵی بەردەوامی کولتوری کوردی وبنیاتنانەوەی تاکی کورد بۆیە هۆڵێکی گرنگە و بەشێکە لە یادەوەری شاری هەولێر".
وه‌ك باس ده‌كرێت هۆڵى گه‌ل له ساڵى 2013 رووخێنراوه، ئه‌ى بۆچى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌م دواییه ده‌ستى پێكردووه؟ حه‌مه سوار عه‌زیز له لێدوانه‌كه‌ى بۆ "نوچه‌نێت" گوتى، "راسته ئەم هۆڵە لە ٢٠١٣ دا رووخێنرا پێش رووخانەکەی کۆمەڵێک هونەرمەند داوامان کرد هۆڵەکە نەرووخێنرێت چونکە بەراستی دەمانویست وەکو خۆی بمێنێتەوە و بەڵام بەداخەوە کەس گوێی لێنەگرتین دوای ئەوەش هۆڵەکە رووخێنرا لە ٢٠١٤ دەست کرا بە نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکە بەڵام بەداخەوە بەهۆی باری ئابووری بەسەر کوردستاندا هات بودجە بڕا و ئیتر کێشەی گەورە لە کوردستان دروست بوو ئێمەش وەکو هونەرمەندو خەڵکانێک هەست بە لێپسراوی دەکەین نەمانویست لەم کاتە سەختەدا کە حکومەت توانای دابینکردنی مووچەی نییە، داوای ئەوەی لێبکەین هۆلەکە نۆژەن بکاتەوە بۆیە چاوەرێمان کرد تا باری دارایی حکومەت باشتر بێت ئێستا باری دارای حکومەت باشترە بۆیە داوا دەکەین ئیتر ئەم هۆڵە بەم شێوەیە نەبێت و نۆژەن بکرێتەوە".
له دوایین قسه‌كانى بۆ "نوچه‌نێت" حه‌مه‌سوار نووسه‌ر و ره‌خنه‌گرى هونه‌ریى و رێكخه‌ری هه‌ڵمه‌ته‌كه دووپاتى له‌سه‌ر گرنگى هۆڵه‌كه بۆ شارى هه‌ولێر كرد و گوتى، "لەبەر ئەوەی تەمەنی زیاتر لە شەست ساڵە لەم ماوەیەشدا توانیویەتی لە تاڵی و شیرینیەکانی میللەتی کوردا بەشداری هەبێت وەکو هۆڵێک دەیان چالاکی گرنگی تێدا نمایش کراوە بۆیە دەبێت جارێکی دی دروست بکرێتەوە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment