ژنێک لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە نزیک شوقەکانی پارک ڤیو لە ھەولێر، ژنێک لەلایەن ھاوژینەکەیەوە بە دەستڕێژی گولە کوژرا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر دەڵێت، کێشەکە کۆمەڵایەتی بووە و تۆمەتبار دەستگیرکراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (3نیسان/2024) کاتژمێر (5:30) دەقیقە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر. ژنێک لە لایەن مێردەکەیەوە بە چەک کوژرا.  

بە پێی شایەتحاڵەکان، ژنەکە پێنج تاوەکو شەش گولەی بەرکەوتووە، ھەر لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەسەر ناسنامەی ئەم خێزانە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دەڵێن "بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە".

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر، ئەمشەو راگەیێندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە، تێیدا ھاتووە، کەسی تۆمەتبار ھاوژینی کوژراوەکەیە و دەستگیرکراوە''تۆمەتبار (ج. م. س.) بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە نزیک شووقەکانی پارک ڤیو ھاوژینەکەی کوشتووە". 

بە پێێ ڕاگەیێندراوەکە، تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکە ھەڵاتووە، بەڵام لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی ھەولێر، توانراوە دەستگیر بکرێت.

تەرمی ژنەکە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر، رەوانەی دادپزیشکی ھەولێر کراوە و ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەکە دەکەن.

تا ئێستا ئامارەکانی ژن کوشتنی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی خێزانییەوە بڵاونەکراوەتەوە کە پێشتر ساڵانە بڵاودەکرایەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین