تەرمی دوو ژن دۆزرایەوە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە سەر ڕێگەی نێوان مهاباد و ورمێ تەرمی ژنێک لە نێو ئۆتۆمبیلدا دۆزراوەتەوە، هەروەها لە ناو بەنداوی مهابادیش تەرمی ژنێکی دیکە دۆزراوەتەوە. 

ئەمڕۆ  چوارشەممە (3/نیسان/ 2024) بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری مھاباد، دۆزینەوەی تەرمی ژنێکی لە ناو بەنداوی شاری مهاباد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیاند. 

بە پێی زانیارییەکان، تەرمەکە ژنێکی تەمەن 48 ساڵە، بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنەکەی تەرمەکە ڕەوانەی دادپزیشکی مهاباد کراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێ هەمان ڕۆژ رایگەیاند، رۆژی سێشەممە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا لەسەر رێگەی نێوان ورمێ-مھاباد و نزیک لە شاری نەغەدە، تەرمی ژنێکی گەنج دۆزرایەوە. دەرکەوت ژنەکە تەمەنی 38 ساڵە و خنکێنراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویکردووەتەوە کە ئەم ژنە " لە لایەن هاوژینەکەیەوە لەسەر دەمەقاڵێیەک خنکێنراوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین