ئەردۆغان داوا لە سەركردايەتى حزبەكەى دەكات خۆيان لە شكستى هەڵبژاردنەكان نەدزنەوە. تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا و سەرۆكى پارتى دادوگەشەپێدان لە كۆبوونەوەى لەگەڵ سەركردەكانى حزبەكەى سەبارەت بە شكستى پارتەكەى جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، ئەوەى روويدا تەنيا لەدەستدانى دەنگەكان نەبوو، بەڵكوو زيانى گيانى و رۆحيش بوو.

چوارشەممە (سێى نيسان/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، سەرۆكى ئاكپارتى لە كۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى پارتەكەى رايگەياندووە، گەورەترين دوژمنى پارتى سياسى لە گەلەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەويش درووستكردنى ديوارێكە لەنێوان خۆى و هاووڵاتيان، راستە فشارى هەڵاوسان و لێكەوتەكانى كاريگەرى بەرچاويان لەسەر ئەو هەڵبژاردنە هەبوو، بەڵام هيچ رێكارێكى خۆپارێزى نەبوو.

ئەردۆغان باسى لەوەش كردووە بەشێكى زۆرى كۆمەڵگە بەتايبەت چينى خانەنشينان كاريگەرى زۆرى هەبوو، خۆم لە هەموو پارێزگاكان سەبارەت بە نەمانى خۆشگوزەرانى گوێم سكاڵاكانيان گرتووە.

سەرۆكى ئاكپارتى ئاماژەى بەوەش كردووە، هيچ كەسێك لە ئيدارەكەى حزبەكەى بەخۆشييەوە ناتوانێت خۆى لە بەرپرسيارێتى ئەنجامى هەڵبژاردنەكەى (31)ى ئادار بدزێتەوە.

ئەردۆغان بە سەركردەكانى ئاكپارتيشى گوتووە، ئەو دەنگانەى لەدەست چوونە، ناكرێت يەك كێشە بكرێتە هۆكار، ئەكرى هەمووانە چارەسەرى هەر كەمتەرخەمى و هەڵە و ناپاكييەك بكەن.

سەبارەت بە ئەركى پارتەكەشى گوتوويەتى، "بۆئەوەى وەك بەفرى بەر خۆر نەتوێنەوە، پێويستە هەموو هەڵەكان و كەموكوڕييەكان لەخۆى ببينێت، سەرلەوێ پەيوەندييەكانى لەگەڵ هاووڵاتيان بەهێز بكاتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین