شانا: زاهیدی پلانداڕێژی گەردەلوولی ئەقسا بوو ئێران

نوچەنێت:

ئەنجومەنی هاوپەیمانی هێزەکانی شۆڕشی ئیسلامی (شانا) بۆ رێزگرتن لە فەرماندەی کوژراوی هێزی قودسی سوپای پاسداران لە سووریا، پەیامێکی بۆ رۆڵی لە داڕشتن و جێبەجێکردنی گەردەلولی ئەقسادا بڵاوکردەوە.

رۆژی پێنجشەممە (چوارى نیسان/2024) ئەلعربیە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، شانا لە پەیامێکی بۆ رێزگرتن لە رۆڵی محەممەد رەزا زاهیدی، فەرماندەی کوژراوی سوپای قودس پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا دەڵێت: رۆڵی ستراتیژی ئەم فەرماندە لە پێکهێنان و بەهێزکردنی بەرەی خۆڕاگری و هەروەها داڕشتن و جێبەجێکردنی گەردەلولی ئەقسا، هەبووە و "پێویستە لایەنگرانی تەلئەبیب ئەوە بزانن" وەڵامی توند و پەشیمانکەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئارادایە.

ئەم ئەنجومەنە، کە سەر بە بەرەی بناژۆخوازی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، لە پەیامێکدا کە رۆژی چوارشەممە (دوێنێ) لە پەیامێکدا، کە لە ماڵپەڕی خۆیدا بڵاو کراوەتەوە، رایگەیاندووە، کە "زاهیدی، لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی، پاداشتی ساڵانێک لە خەباتی دڵسۆزانەیان وەرگرتووە".

پەیامی ئەم ئەنجومەنە و جەختکردنەوە لەسەر رۆڵی زاهیدی لە پلاندانان و بەجێگەیاندنی گەردەلولی ئەقسا لە کاتێکدایە، کە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی پێشتر تێوەگلانی ئێرانیان لە هێرشەکانی 7ی ئۆکتۆبەری حەماس بۆ سەر ئیسرائیلیان رەتکردەوە.

لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر بینای [تەنیشت] کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، رۆژی دووشەممە، محەمەد رەزا زاهیدی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران لە سووریا و محەمەد هادی حاج رەحیمی، جێگرەکەی لەگەڵ چەند ئەفسەرێکی دیکە کوژران.

سەرچاوە: ئەلعربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین