ئەمەریکا: هێرشێکی حووسییەکانمان تێکشکاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند، توانیمان شکست بە هەوڵێکی هێرشی حووسییەکان بهێنین بۆ سەر دەریای سوور، ڕێگرییەکانمان لە تێکشکاندنی ئامانجەکانیان بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی چوارشەممە (چوارى نیسان/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "سەرکەوتوو بووین لە تێکشکاندنی موشەکی بالیستیکی دژە کەشتی و دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە حووسییەکان بە نیاز بوو هێرش بکەنە سەر دەریای سوور".

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "حووسییەکانی لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن بە نیاز بوون هێرش ئەنجام بدەن، موشەکی بالیستیکی و فڕۆکەی بی فڕۆکەوانیان لە یەمەنەوە ئاراستەی دەریای سوور بکەن، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئامانجەکانیان ناپێکێندرێن و شکست دەهێنن".

هێرشی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر دەریای سوور بەردەوامە، وڵاتانی ئەمەریکا و بەریتانیا بەردەوامن لە تێکشکانی هێرشەکان بۆ دەریای سوور، بەهۆی تێکشکاندنی ئەم هێڕشە هیچ زیانێک بە کەشتییەکانی دەریای سوور نەگەیشتوون، هیچ بریندار بوون و قوربانییەکی لێ نەکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین