كۆنگرێس داوا لە سەرۆكى ئەمەريكا دەكات فرۆشتنى چەك بە ئيسرائيل رابگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ژمارەيەك كۆنگرێسمانى ئەمەريكى نامەيەكييان واژۆ كردوو، كە تێيدا داوا لە سەرۆكى و وەزيرى دەرەوەى وڵاتەكەيان دەكەن پاڵپشتى سەربازيى بۆ ئيسرائيل رابگرن.

ئەمڕۆ شەممە (شەشى نيسان/2024) ماڵپەڕى (گارديل) بڵاوى كردەوە، لە كۆنگرێسى ئەمەريكا (37) كۆنگرێسمان نامەيەكيان ئاراستەى جۆ بايدن كردووە بۆ لێكۆڵينەوە لە هێرشى ئيسرائيل بۆ سەر كارمەندانى دامەزراوەى چێشتخانەى جيهانى كە بووە هۆى كوژرانى حەوت كارمەندى ئەو دامەزراوەيە.

نانسى پيلۆسى، سەرۆكى پێشووى كۆنگرێس و (36) ئەندامى ديكە نامەيەكيان ئاراستەى هەريەك لە جۆ بايدن، سەرۆك و ئەنتۆنى بلينكن، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا كردووە، لە نامەكە داوا دەكەن رەوانەكردنى چەك بۆ ئيسرائيل بووەستێنن.

لە بەشێكى ديكەى نامەكە هاتووە، بە رووانين بۆ هێرشكردنە سەر كارمەندانى فرياگوزارى و دۆخى مرۆيى كە لە غەزە زۆر خراپتر دەبێت، پێمان وايە ڕانەگرتنى رەوانەكردنى چەك بۆ ئيسرائيل هيچ پاساوێكى نييە.

لە چەند رۆژى رابردوو سوپاى ئەمەريكا بە فڕۆكە هێرشى كردە سەر كاروانێكى دامەزراوەى چێشتخانەى جيهانى، بەو هۆيەوە حەوت كەس كە هەڵگرى رەگەزنامەى وڵاتانى ئەوروپا و ئەمەريكا بوون كوژران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین