سکرتێری گشتیی ناتۆ: پاڵپشتییەکانمان بۆ ئۆکراینا بەردەوام دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سکتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند، پشتیوانییەکانمان بۆ ئۆکراینا بەردەوام دەبێت، دڵنیاین کۆتایی لە بەرژەوەندی ئۆکراینا دەبێت و ئاشتی ڕاستەقینە تەنیا لە سەرکەوتنی ئەو وڵاتە دایە.

ڕۆژی یەکشەممە (حەوتی نیسان/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، یانس ستۆڵتەنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "ئومێدمان هەیە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا بە زوویی کۆتایی بێت، پاڵپشتییەکانمان بۆ ئۆکراینا و بەهێزکردنی توانا بەرگرییەکانی لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا بەردەوام دەبێت".

سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕاشیگەیاند، "ڕێککەوتنی نێوان ئەو دوو وڵاتە گرنگە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لای ئۆکراینایە و خۆی بڕیار دەدات کەی، بە چ جۆرە مەرجێک ڕێککەوتن لەگەڵ ڕووسیا دەکات. ئێمە بەردەوام هانی دانووستان دەدەین و پشتیوانی ئاشتەوایی دەکەین چونکە سەرکەوتنی ئۆکراینا وەک ئاشتییەکی ڕاستەقینە دەبینین".

یانس ستۆڵتەنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ پێشنیاری پاکێجێکی یارمەتی سەربازی ئۆکراینای کردووە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە بڕی (100) ملیار یۆرۆ، داواشی کردووە هاوکارییەکانی وڵاتان بۆ ئۆکراینا بەردەوام بێت. هەروەها جەختی لە ئەگەری ڕێککەوتنی هەردوو وڵات کردووەتەوە لە کۆتایی دا.

لە ماوەی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا دا چەندین جار ڕووسیا هەوڵی گفتوگۆکردنی داوە و ئاماژەی بە ئامادەیی ئەو وڵاتە داوە بۆ ئەم پرسە، بەڵام ئۆکراینا ڕەتیکردووەتەوە بە تایبەت بەهۆی ئەو ناوچانەی ئەو وڵاتە بەهۆی جەنگەکەوە لە دەستی داوە و بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دەرهێنانەوەیان لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕووسیا دا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین