ژنێکی کورد دەبێتە باڵیۆزی عێراق لەسویسرا هەواڵ

ژنێکی کورد دەبێتە باڵیۆزی عێراق لەسویسرا

گۆڤاری ژن

ژنێكی كورد ئەمڕۆ وەكو باڵیۆزی عێراق لەسویسرا دەستبەكاربوو، لەلایەن سەرۆكی ئەو وڵاتەش پێشوازی لێكرا. 

شەمام شەوقی ژنە دیپلۆمتكاری كورد ئەمڕۆ نوسراوی دەرچوونی بە باڵیۆزبوونی پێشكەشی سیمۆنیتا سوماروگا سەرۆكی سویسرا كرد.

باڵیۆزنی نوێی عێراق لەسویسرا لەراگەیەندراوێكدا  ئاماژەی بەوەكردووە، لەمەراسیمێكی تایبەتدا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەمڕۆ نوسراوی باڵیۆزبوونی پێشكەشی سەرۆكی سویسراكردووە. 

باسیلەوەشكردووە، لەمیانەی مەراسیمەكەدا سڵاوی سەرۆكۆماری عێراق د.بەرهەم ساڵحم گەیاندووەتە سیمۆنیتا سومارۆگا و هەروەها پەیوەندی لەمێژینەی نێوان هەردوو وڵات كە بۆ ساڵانی 193 دەگەڕێتەوە باسكردووە. 

هەروەها باڵیۆزی نوێی عێراق لەسویسرا ئەوەشی وتووە، باسی رۆڵی گرنگی سویسرامان كردووە لە رووی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتییەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین