حکومەتى عێراق بڕى قەرزەکانى سەرى ئاشکرا دەکات کوردستان- عێراق

نوچە نێت

باسم عەوادى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق رایگەیاند، نزیکەى نۆ ملیار دۆلار قەرزى دەرک لەسەر عێراق ماوە، ئەوەش لە کاتێکدایە ئەو رێژەیە بەراورد بە ساڵى رابردوو لە (50%) دابەزیووە.

ئەمڕۆ (سێشەممە نیسان/2024) ماڵپەڕى (عەرەبیە) بڵاوى کردەوە، گوتەبێژى حکومەتى عێراق رایگەیاند، عێراق ساڵى (2022) بڕى (19) ملیار و (729) ملیۆن دۆلارى لەسەر بوو، ساڵى رابردوو بۆ گەیشتە (15) مليار و (976) ملیۆن دۆلار، بۆ ئەمساڵ ئەم بڕە گەیشتۆتە هەشت ملیار و (900) مليۆن دۆلار.

عەوادى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو هەنگاوە داراییانە ژمارەیەک رێکارى قەزکردنى وەستاندووە، بەهۆى نەبوونى هیچ بەرهەمێک، ئەوەش بۆ رێکخستنەوەى بەڕێوەبەربردنى قەرزەکان و وردەکاریى و دووبارە داڕشتنەوەى هەندێک قەرز و ئاراستەکردنیان بۆ پڕۆژەى ستراتیژى.

گوتەبێژى حکومەتى عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، ئامانجێکى دیکەى ئەو هەنگاوانە گەشەى نیشتیمانى و ئاوەدانکردنەوە و ژێرخانى عێراقە، تاوەکوو رێگە لەبەردەم ئابووریەکى بوژاوە بۆ داهاتوو  نەوەکانى ئێستا و داهاتوو بکاتەوە.

بەگوێرەى قسەکانى باسم عەوادى حکومەتى عێراق لە رێگەى ئەو هەنگاوانە هەوڵى ئەوە دەدات، زیاتر رۆڵى لە ئابوورى نێودەوڵەتى هەبێت، چونکە تەنیا کار بە قەرزکردنى بەرهەمدار دەدات، کە ئەوەش دەبێتە هۆى زیادبوونى بەرهەمى ناوخۆیى و پارەدارکردنى پڕۆژە خزمەتگوزارییە نیشتیمانییە بەرهەمهێنەکان، کە خاوەنى داهاتى ئابوورین.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین