ڕاپرسییەک: پوتین لە بایدن بەناوبانگترە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ئەنجامی ڕاپرسییەک دەریخستووە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا دا کاریگەری بەهێزی پوتین زیاترە لە جۆ بایدن و شی جین پینگ.

ڕۆژی سێشەممە (نۆی نیسان/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ڕاپرسییەکی ئەلمۆنیتەر بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای شیکردنەوەی داتا لە هەریەک لە وڵاتانی، "(میسر، تورکیا، عێراق و تونس) سەبارەت بە کێبڕکێی دەسەالات و بەهێزیان لە نێوان سەرۆکی وڵاتانی ڕووسیا، ئەمەریکا و چین دەرکەوتووە پوتین کاریگەرترینییانە".

هەروەها ئەنجامەکان ئەوە نیشان دەدەن، "لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوو و دە ساڵی داهاتووشدا ڕووسیا و چین بە بەهێزی دەمێنێتەوە و ئەمەریکا ووردە ووردە کاریگەری کەمتر دەبێتەوە لە ناوچەکە دا بە تایبەت بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس و پاڵپشتییەکانی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل".

بە گوێرەی ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکە ڕووسیا و چین ڕۆڵی هەرێمی گرنگتریان بینیوە بە بەراورد بە دە ساڵ پێش ئێستا و ئەمەریکا ئەم ڕۆڵەی کەمتر بینیوە. بەشداربوون ملمڵانێی پەکین و واشنتنیان بە ئاشکرا هەست پێکردووە لە ناوچەکە دا".

لە ڕاپرسییەکە دا (2,670) کەس بەشاربوون و کاریگەری ئەرێنی ڕووسیا و چین و بازرگانییەکانیان بە ڕوونی بەهێزتر و زیاتر نیشان دراوە لە کاریگەری ئەمەریکا. بە بڕوای بەشداربووانی ڕاپرسییەکە تا دێت ئەمەریکا بە تەنیا کاراکتەرێکی سەرەکی نییە و پێویستە کێبڕکێ بکات بۆ بەهێز بوونی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین