بایدن: هەڵوێستی ناتەنیاهۆ بۆ  جەنگی غەزە هەڵەیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند هەڵوێستی ناتەنیاهۆ بۆ جەنگی غەزە هەڵەیە، هاوڕا نیم لەگەڵ ئەم هەنگاوەی گرتییە بەر بەرانبەر غەزە.

ڕۆژی چوارشەممە (10/نیسان/2024) ماڵپەڕى (شەرقولئەوسەت) بڵاوى کردەوە، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "هەنگاوی بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ جەنگی غەزە هەڵەیە، داوای ئاگربەست دەکەین بۆ جەنگی ئیسرائیل و غەزە. پێویستە هەموو خۆراک و دەرمانێک بگەیێندرێتە غەزە".

بایدن هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر هەڵوێستی ناتەنیاهۆ بەردەوام بێت پشتیوانی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل مەرجدار دەبێت، هەروەها ڕێکاری ووردتر و جدی تر دەگرێنە بەر بۆ پاراستی کارمەندانمان، هاووڵاتیانی سڤیل، کارمەندانی تەندروستی.

لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە ئیسرائیل زیاتر لە هەموو وڵاتانی دیکە هاوکارییەکانی ئەمەریکای وەرگرتووە، بەڵام زیاتر لە دوو ساڵە بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا وە هاوکارییەکان بۆ ئیسرائیل کەمتر بووەتەوە.

لە هێرشەکەی (7) ی ئۆکتۆبەر (2023) ی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل (1200) کەس کوژران، هەروەها بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی غەزە زیاتر لە (33) هەزار فەڵەستینی تاوەکو ئێستا گیانیان لە دەستداوە، بە نزیکەی هەموو هاووڵاتیانی ئاوارە بوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین