سێ کوڕى سکرتێرى بزووتنەوەى حەماس و چەند نەوەیەکى کوژران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سێ کوڕ و چەند نەوەیەکى ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکى مەکتەبى سیاسى بزووتنەوەى حەماس لە باشوورى کەرتى غەزە بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى ئیسرائیل کوژران.

ڕۆژی چوارشەممە (10/نیسان/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، سێ کوڕ و ژمارەیەک نەوەى ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکى مەکتەبى سیاسى بزووتنەوەى حەماس بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى ئیسرائیلى کوژران.

بەگوێرەى سەرچاوەکان کوڕەکانى بەناوەکانى حازم و ئەمیر و محەمەد و نەوەکانى لە ناوچەى رۆژئاواى غەزە کراونەتە ئامانج، تا ئێستا تەنیا ناسنامەى کوڕەکانى دیارن.

دەزگا راگەیاندنەکانى فەڵەستین باس لەوە دەکەن، نەوە گەورەکەى سەرۆکى مەکتەبى سیاسى حەماس لەگەڵ کچەکەى کوژراوە.

لە مانگى تشرینى یەکەمى ساڵى رابردوو روئیە هومام، نەوەى ئیسماعیل هەنییە لە کەرتى عەزە بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانى ئیسرائیل کرایە ئامانج.

لەدواى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر کەرتى غەزە تا ئێستا چەندین سەرکردەى بزووتنەوەى حەماس و منداڵەکانیان بە ئامانج گیراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین