عەلی خامنەیی: دەبێت ئیسرائیل سزا بدرێت ئێران

نوچەنێت:

وەک بەرپەرچدانەوەیەک بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا و کوژرانی بەرپرسێکى باڵای ئێران، عەلی خامنەیی ڕایگەیاند، دەبێت ئیسرائیل سزا بدرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە (11/نیسان/2024) ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمەریکا ئاگادار کراونەتەوە لەوەی ئەگەری هەیە ئێران تۆڵەی هێرش کردنە سەر کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە سووریا لە لایەن ئیسرائیلەوە بکاتەوە. عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، "دەبێت ئیسرائیل سزا بدرێت و پێویستە سزا بدرێت".

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی پێشەنگی لوفتهانزای ئەوروپی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تاران درێژ کردەوە بەهۆی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری تۆڵەکردنەوەی ئێران لە بەرانبەر کوژرانی کاربەدەستانی. ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕاپۆرتیان لەسەر ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تاران بلاوکردەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، "هەموو ئاسمانی سەر تاران داخراوە بۆ مەشقی سەربازی، بەڵام دواتر هەواڵەکانیان لابرد".

کۆمپانیای لوفتهانزا و هێڵی ئاسمانی نەمسا تاکە دوو کۆمپانیای ڕۆژئاوایین کە گەشت دەکەن بۆ تاران، هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان هیچ زانیارییەکیان بڵاو نەکردووەتەوە کە گەشت بۆ تاران دەکەن، هەروەها ئاسمانی ئێران بۆ گەشتەکانی ئیمارات، قەتەریش سوودی لێوەردەگیرا.

ڕۆژی دووشەممە (1/4/2024) ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا و (7) بەرپرسی باڵای سەربازیی ئێران لە هێرشەکە دا کرانە ئامانج، دواتر سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، تۆلەدەکەینەوە و هێرشەکە بێ وەڵام نابێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین