تەنیا لە یەک ڕۆژدا لە تاران 84 کەس هەولی خۆکوشتنیان داوە ئێران

نوچه‌نێت

لە نێوان کاتژمێری حه‌وت و 30 خولەکی ڕۆژی پێنجشەممە تا حه‌وت و30 خولەکی ڕۆژی هەینی 17ی نیسانی 2012، لە تاران پایتەختی ئێران 84 کەس هەوڵیان داوە خۆیان بکوژن.

ڕۆژی شەممە 17ی نیسانی 2021، ماڵپەڕی "ئێران ئێمرۆز" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە 58 کەس لەو کەسانەی هەوڵی خۆکوشتنیان دابوو گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام 14 کەسی تر ئامادە نەبوون بڕۆن بۆ نەخۆشخانە و کەسێکیش دەستبەجێ هەر لە شوێنی خۆکوشتنەکە گیانی لە دەست دا. ئەوانی تر پێویستییان بە نەخۆشخانە نەبوو. 
نزیکەی 12 کەس لەو 58 کەسەی گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە گیانیان لە دەست دا.


بە پێی ئەو ڕاپۆرتە لە یەک ساڵی ڕابردوودا شێوازی خۆکوشتنەکان توندوتیژانەترە و خۆدەرمانخوارد کردن و خۆکوشتن بە چەک و خۆ خستنەخوارەوە زیاتر بەرچاو دەکەون.

 
جێگای ئاماژەیە لە یەک ساڵی ڕابردوودا دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە جیهاندا، ئاماری خۆکوشتن لە ئاستی جیهاندا بەرز بووەتەوە.

 
ئاماری خۆکوشتن لە چەند مانگی ڕابردوودا لە ئێران بە شێوەیەکی بەرفراوان بەرز بووەتەوە. لە خۆکوشتنی ڕۆژنامەوانان و سلێبریتی (کەسایەتیە بەناوبانگەکان) تا مندالان لە هەواڵەکاندا بەرچاو دەکەون. 


هەندێ لە شارەزایانان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە پاڵ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، کێشە ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکان و بێکاری  ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە بێ هیوایی خەڵک و هەوڵدانیان بۆ خۆکوشتن و بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوشتن.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین