کۆشکی سپی: واشنتۆن نایەوێت جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو ببێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرەڕای ناکۆکی، ئاڵۆزی، هەبوونی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام واشنتن مەبەستی نییە بڵاو بوونەوەی جەنگ ببینێت لە ناوچەکەدا.

ڕۆژی هەینی (12/نیسان/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، کۆشکی سپی جەختی لەسەر، "ئامانجی ئەمەریکا بۆ پەلنەهاوێشتن و بڵاونەبوونەوەی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووەتەوە، ئەگەرچی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نایشارێتەوە کە پێشبینی دەکات ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل وەک کاردانەوەیەکی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سووریا".

بەرپرسێکی ئەمەریکی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "باوەڕمان وا نییە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بەم شێوەیە بێت پێویست بکات ئێمە بکێشێتە ناو ئاڵۆزییەکانەوە. پێشتریش ئێمە ڕامانگەیاندووە کە بەشدار نەبووین لە هێرشەکەی ئیسرائیل لە سووریا و ڕۆڵمان نەبووە تیایدا".

دوای جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس گرووپە میلیشیا ئێرانییەکان لە یەمەن، سووریا و لوبنان بەردەوام بیانووی جۆراوجۆر جەنگەکە بەکاردەهێنن بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانیان و داوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەکەن.

دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە سووریا چەندین جار ئێران باسی تۆڵەکردنەوە و بەرپەرچدانەوەی کردووە لە دژی هێرشەکە، هەروەها ئەمەریکا هۆشداری داوە لە ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و فراوان بوونی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین