سەرۆك وەزيرانى عێراق بەرەو ئەمەريكا بەڕێكەوت
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (13/نيسان/ 2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، نووسينگەى راگەياندنى سەرۆك وەزيرانى عێراق رايگەياند، محەمەد شياع سوودانى بە سەرۆكى شاندى حكومى و پەرلەمانتاران و نوێنەرانى كەرتى تايبەت بەرەو ئەمەريكا بەڕێكەوت.
لە بەشێكى ديكەى راگەێندراوەكە هاتووە، ئەو سەردانەى سەرۆك وەزيرانى عێراق بۆ واشنتن لەسەر بانگهێشتى فەرمى جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكايە.
سەبارەت بە ناوەڕۆكى سەردانەكەى سەرۆك وەزيرانى عێراق، بەپرسێكى باڵاى ئەمەريكى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، دۆسيەى بوونى ئەمەريكا لە عێراق يەكێك لەو دۆسيانەى سەرۆكى ئەمەريكا و سەرۆك وەزيرانى عێراق گفتوگۆى لەسەر دەكەن.
ئەو بەرپرسەى ئەمەريكا ئاماژە بەوەش دەكات ئەو سەردانە كار لەسەر فراوانكردنى هاوبەشى و پەيوەندييەكان و بوارەكانى هەماهەنگى دەكاتەوە، بەشێكى ديكەى كۆبوونەوەكە گفتوگۆ لەسەر پەيوەندييەكانى حكومەتى عێراق و هەرێمى كوردستان دەكەن.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment