لەسلێمانى شەمع و زەیتى ئاسایی تێکەڵکراوە بە ئۆنڵاین بە زەیتى زەیتوون فرۆشراوە تەندرووستی

نوچەنێت

لە گەڕەکێکى سلێمانى کەسێک زەیتى ئاسایی و شەمع (مۆم)ـى تێکەڵ کردووە، دواتر بە ئۆنڵاین بە زەیتى زەیتوون بە هاووڵاتییانى فرۆشتووە. قائیمقامیەتى سلێمانى دەڵێت، کەسێک سووتاوە و گیانى لەدەستداوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (14/نیسان/2024) قائیمقامیەتى سلێمانى ڕایگەیاند، "لەماڵێکدا لە سلێمانی دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر زەیتی ئاسایی و شەمع (مۆم)دا کە خاوەنەکەی تێکەڵی کردووەو گیراوەیەکی لێ دروستکردووەو لەڕێگەی ئۆنلایەنەوە بە زەیتی زەیتون فرۆشتویەتی."

دواى ئەوەى پۆلیسى سلێمانى ئاگادار دەکرێتەوە بەبوونى ڕووداوێکى ئاگرکەوتنەوە، "دەرکەوتووە لەماڵکدا کاری تێکەڵکردنی زەیتی چێشت و مۆم دەکرێت و بە رۆنی زەیتون دەفرۆشرێت، راستەوخۆ رێکارەکان دەستیان پێکردو دەرکەوت کەسێکی بەرەگەز عەرەب کەلەرووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا گیانی لەدەستداوە ئەو کارەی کردووەو بەڕێگەی ئۆنلاین فرۆشتویەتی بە هاووڵاتیان، بەتایبەت بەکەسانی دەرەوەی هەرێم."

هاوکات د. ئیدریس ئەحمەد- نوێنەری تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، "ئەو گیراوەیەی کە بە زەیتی زەیتون فرۆشراوە زیانی بۆ کۆئەندامی هەرس و هەناسەو تێکچونی هۆرمۆنەکان و دروستبونی هەستیاری سەر پێست هەیە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین