سێ تووشبووی ڤایرۆسی هانتا گیانیان لەدەستدا
نوچە نێت:
ڕۆژی یەکشەممە (10/5/2026) سەنتەری ئەوروپی بۆ خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان (ECDC) ڕایگەیاند، ئهو سەرنشینانهی لهناو كهشتییه گەشتیارییەکەدان و هیچ نیشانەیهكیان نییه دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان بۆ خۆکەرەنتینەکردن لە ڕێگەی گواستنەوەی تایبەتەوە، نەک بە گەشتە بازرگانییە ئاساییەکان، هەر بۆیە وڵاتان خۆیان ئامادە دهكهن بۆ گهڕاندنهوهی هاووڵاتییانی خۆیان لە هندۆس له ئهمڕۆ یهكشهممهدا، سەنتەری ئەوروپی دەشڵێت، مەرج نییە هەموو سەرنشینەکان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانیان بە مەترسییەکی زۆر هەژمار بکرێن، بەڵام دەبێت ئەو سەرنشینانەی کە نیشانهیان لهسهر دهركهوتووه له پێشینهی ئهو كهسانهدا بن كه پشکنینی پزیشکیان بۆ بكرێت لە کاتی گەیشتنیان.
هاوکات رێکخراوی تەندروستی جیهانی سەبارەت بە ژمارەی تووشبووانەوە ڕایگەیاند، تا ئێستا هەشت کەس توشی ڤایرۆسی هانتا بوون، کە سێ کەسیان گیانیان لە دەستداوە، ئەوانیش ژن و مێردێکی هۆڵندی و هاوڵاتییەکی ئەڵمانیین. دوو کەسی دیکەش گومانی تووشبوونیان هەیە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ڤایرۆسی هانتا بە شێوەیەکی ئاسایی لە رێگەی مشکەوە بڵاودەبێتەوە، بەڵام لە حاڵەتە زۆر دەگمەنەکاندا، دەتوانرێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیكهش بگوازرێتەوە، لەم بارەیەوە تەندروستیی جیهانی دەڵێت، بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی تایبەت مەترسی زیاتر بڵاوبونەوەی کەمە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment