راوێژکارى پێشووى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمەریکا: هێرشەکانى ئیران شکستى ئیسرائیلە ئێران

نوچە نێت

جۆن بۆڵتن، راوێژکارى پێشووى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمەریکا رایگەیاند، هێرشەکانى ئەم دوایەى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بریتیە لە شکستێکى گەورەى ئەمەریکا و ئیسرائیل.

ئەمڕۆ یەکشەممە (14/نيسان/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، جۆن بۆڵتن رایگەیاند، سەرەڕاى سنووردارى زیانەکان بەڵام ئێمە پێویستە چاوەڕوانى هەڵسەنگاندنى کۆتایى بکەین، بۆ ئەوەش سوپاسى خودا بکەین کە هیچ کەسێک زیانى بەرنەکەوتووە.

راوێژکارى پێشووى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمەریکا جەخت لەسەر دەکاتەوە، گێرانەوەى توانا لەو ناوچەیە لە رێگەى وەڵامى ئیسرائیلى لەگەڵ ئەم هێرشەى شەوى رابردوو گونجاو نییە، بەڵکوو پێویستە ئیسرائیل وەڵام بداتەوە، بەڵام ئەم وەڵامە دەبێت زۆر بەهێزتر بێت، چونکە کاتێک لە وەڵامدانەوە شکست دەهێنى پێویستە دوژمن فێر بکەیت کە هیچ سوودێک لەوەدا نییە کە هێرشێک بکەیت بەڵام  کاردانەوەکان زیانى زۆر گەورەتر بکەیت.

لە لایەکى دیکەوە جۆن کێربى، راوێژکارى پەیوەندییەکان لە کۆشکى سپى رایگەیاند، سەرۆکى ئەمەریکا روونى کردۆتەوە، کە نایانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بێت، ئێمە هەوڵى ئەوە نادەین بازنەى ئەو جەنگە لەگەڵ ئێران فراوان بکەین، بەڵام وەک پێشتریش باسم کردووە، ئیسرائیل تەنیا نییە، بەڵکوو چەندین دۆستى هەیە.

شەوى رابردوو ئێران بە درۆن و مووشەکى دوورهاوێژ هێرشى کردە سەر ئیسرائیل، بەڵام هێرشەکان هیچ زیانێکى گیانى نەیوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین