ئەمەریکا: هاککەرە ڕووسییەکان مایکرۆسۆفت بەکاردەهێنن بۆ دزەپێکردنی ئیمەیلەکانی حکومەت بابەتی گشتی

نوچەنێت

دەزگای ئاسایشی سایبەری ئەمەریکا ڕایانگەیاند، هاککەرەکانی لە لایەن حکومەتی ڕووسیاوە پاڵپشتی دەکرێن مایکڕۆسۆفتیان بەکارهێناوە تاوەکو بتوانن دەستیان بگات بە ئیمەیلەکانی بەرپرسان و پێویستە زیاتر ئاگادار بین و بە وریاییەوە مامەڵە بکەین لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا دا. دەزگاکان هەروەها ڕاشیانگەیاندووە، ووردەکاری ناو ئیمەیلەکان سوودێکی زۆر بە هاککەرەکان دەگەیێنێت بۆ بەدەستهێنانی زانیارییە وورد و گرنگەکان، ئەوان دەتوانن دزە بە زانیارییەکان بکەن و بلاوی بکەنەوە.

هۆشدارییەکەی دەزگاکان زیاتر پەیوەندیدارە بە ئاگادار کردنەوەی دەزگا حکومییەکان لە پێناو زیاتر گرنگیدان بە پاراستنی زانیارییەکانیان بە تایبەت ئەو زانیارییانەی لە ڕیگەی ئیمەیلەوە دەنێردرێن و ئاڵوگۆڕیان پێ دەکرێت. لە بەرانبەر دا کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت نەیشاردەوە کە بەڵێ دزە پێکردنی زانییارییەکان بوونی هەیە لە لایەن هاککەرەکانەوە و ئەوان بەردەوامن لە پاراستنی زانیاری ناو ئیمێلەکان و شەڕ کردن لەگەڵ هاککەرەکان. هەروەها کۆمپانیاکە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە یارمەتی بەکارهێنەرانمان دەدەین لە لێکۆڵینەوە و کەمکردنەوەی هاککردنیان، بەردەوام دەبین لە بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی پێویست و گرنگ بۆ پاراستنی بەکارهێنەرانمان لە هەر جۆرە هێرشێکی ئەلیکتڕۆنی.

دەستەی پێداچوونەوەی سەلامەتی سایبەری ئاگادار کردنەوەی سەبارەت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا بڵاو کردەوە، دانی بە بوونی هاککردنی جیاوازی تەکنەلۆجی دانا، وڵاتی چینی بە پێشەنگی ئەم هاککردنانە دانا و پێویستی ڕێگری کردن لە هاککەرەکان وەک کاری لە پێشینە و پێویست زانی. 

دەزگاکانی ئەمەریکا هۆشداری زیاتریان دا سەبارەت بە هاککردنی کاری دەزگا ناحکومییەکانیش چونکە بە بڕوای ئەوان هاککەرەکان پەنا بۆ دزە پێکردنی زانیاری جیاوازی هەموو جۆرە دام و دەزگایەک دەبەن. پێشتر باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە واشنتن نکۆڵی لە هەر دەست تێوەردانێکی ڕووسیا کردبوو لە هێرشە ئەلیکتڕۆنییەکان و پاڵپشتی کردنی هاککەران، بەڵام لە ئێستا دا داوای کۆکردنەوەی زانیاری و لێدوانی فەرمی دەکات لە بارەی هاککەرەکانەوە.

سەرچاوە: ئاژانسی ڕۆیتەرز

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین