سەرۆکى ئەمەریکا: هێرشەکەى سەر ئیسرائیلمان پووچەڵکردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا دەڵێت، ئێمە بەرگریمان لە ئیسرائیل کرد و هێرشەکەى ئێرانمان پووچەڵ کردەوە.

ئەمڕۆ هەینى (19/ نيسان/ 2024) ماڵپەڕى (جەزیرە) بڵاویکردەوە، سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند، ئەو هێرشەى شەممەى رابردوو کە ئیران کردیە سەر ئیسرائیل، ئێمە رێگرییمان کرد و پووچەڵمان کردەوە، ئەمڕۆش لە رێگەى سزاکانەوە بەرپرسیارێتى ئەو هێرشە دەخەینە ئەستۆى تاران.

لە لایەکى دیکەوە، ولیام بیرێنز، بەڕێوەبەرى هەواڵگریى ئەمەریکاى سى ئاى ئەى رایگەیاند، ئەگەر زانیارییە هەواڵگریی و پاڵپشتیەکانى ئێمە هاوبەشەکانمان نەبوایە ئیسرائیل شکستى دەهێنا.

بەرپرسى هەواڵگرى ئەمەریکى جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە ئەو هێرشەى سەر ئیسرائیل شکستێکى گەورە بوو.

ئەو بەرپرسەى ئەمەریکا ئاماژە بەوەش دەکات، وڵاتەکەى بۆ ئازادکردنى دیلەکانى ئیسرائیل بەردەوام دەبێت، گومانیش دەکات لەو هەوڵەیان سەرکەوتوو بێت.

سەبارەت بە هۆکارى سەرنەکەوتنى دانوستاندنەکانیش دەڵێت، وەڵامى بەرپرسانى حەماس لەسەر ئازادکردنى دیلەکان نەرێنییە، بەربەستیش بۆ گەیشتنى هاوکارییەکان بۆ غەزە درووست دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین