لە هێرشەكەى شەوى رابردوو بۆ سەر حەشدى شەعبى هەشت كەس بريندار بوو
نوچە نێت
شانەى راگەياندنى ئەمنى عێراق لە راگەيێندراوێكدا ئامارى قوربانيانى بۆردوومانەكەى سەربازگەى كالسۆى لە باكوورى پارێزگاى بابل ئاشكرا كرد، لە راگەيێندراوەكە هاتووە، كەسێك كوژراوە و هەشت كەسيش برينداربووە.
ئەمڕۆ شەممە (20/ نيسان/2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، بەگوێرەى شانەى راگەيندراوێكى شانەى ئەمنى تەقينەكەوە لە كاتژمێر يەكى شەو لە ناو سەربازگەى كالسۆ بوو، بارەگاى چەند يەكێكى سوپا و پۆليس و دەستەى حەشدى شەعبى تێدايە.
سەبارەت بە زيانەكان لە راگەيێندراوەكە هاتووە، ئەندامێكى حەشدى شەعبى كوژراوە، هەشت كەس لە سوپاى عێراق برينداربوونە كە برينەكانيان سووكە.
لە بەشێكى ديكەى راگەيێندراوەكە هاتووە، بەرگرى شارستانى بابل هەوڵەكانيان بۆ رێگرى لە فراوانبوونى ئاگرەكە خستە گەڕ، بە ماوەيەكى كورد كۆنتڕۆڵى ئاگرەكەيان كرد. بەگوێرەى راگەيێندراوى شانەى ئەمنى ليژنەيەكى تايبەت پێكهاتووە بۆ لێكۆڵينەوە لە هۆكارى تەقينەوە و ئاگرەكە.
شەوى رابردوو هێرش كرايە سەر بنكەيەكى سەربازيى هێزە عێراقييەكان، دواى هێرشەكە ئەمەريكا بێئاگايى خۆيى لە هێرشەكان راگەياند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment