میسر داوا لە ئێران و ئیسرائیل دەکات دانبەخۆیاندا بگرن ئێران

نوچەنێت

لەدوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و چەند ناوچەیەکی دیکە و گرژی زیاتر، وەزیری دەرەوەی میسر، داوای لە ئێران و ئیسرائیل کرد لە نێو گرژییە توندەکان دانبەخۆیاندا بگرن.

ڕۆژی شەممە (20/نیسان/2024) ئێران ئینتەرناشناڵ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر، داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسرائیل کرد، لەناو گرژییە توندەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خۆیان بگرن.

وەزیری دەرەوەی میسر دەڵێت، میسر لە هەوڵدایە تاکو ئەو دۆخە کە لە ئاستی خراپتر بووندایە، بە پشتبەستن بە پرەنسیپی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنترۆڵ بکات.

کەناڵی تەلەفزیۆنی "ئەی بی سی نیوز" لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی رۆژی هەینی، لە هێرشێکی زۆر سنوورداردا، سێ مووشەک لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز-ی لە ئیسفەهان کردۆتە ئامانج.

هەروەها سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بە رۆژنامەی "ئۆرشەلیم پۆست"ی گوتووە، پەیامی ئیسرائیل بۆ بەرپرسانی تاران روونە، کە دەتوانێت شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران بکاتە ئامانج و زیانیان پێبگەیەنێت.

لە بەرامبەردا، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئیسفەهان لەلایەن درۆنی بچووکەوە کراوەتە ئامانج، کە زیانی مرۆیی و ماددییان نەبووە. جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەگەر ئیسرائیل جارێکی تر هێرش بکاتە سەرمان، ئەوا بەپەلە رێوشوێنی بەهێزتر و توندتری بەرانبەر دەگرینەبەر.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین