خاوەنی ئەکاونتێکی ساختەی دکتۆرێکی ئافرەتان دەستگیر کرا هەواڵ

خاوەنی ئەکاونتێکی ساختەی دکتۆرێکی ئافرەتان دەستگیر کرا

سەنگەر ئاکرەیی ژن مەگەزین

ماوەیەک لەمەوبەر لە هەولێر کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵان روبەروی هەرەشەی کەسێک دەبێتەوە کە بە ناوی دکتۆرنگین جەعفەرەوە قسەی دەکرد و گوایە راوێژی پزیشکی داوەتێ.

دوای زیاتر لە سێ مانگ لە بەدواداچونەکانی ئاسایشی هەولێردا، دوێنێ دادگای هەولێر سزای سالێک بەندکردنی بەسەر کەسێک سەپاند کە بە ناوی دکتۆرێکەوە لە رێی تۆرەکۆمەلایەتییەکانەوە، لەگەڵ خەلکی قسەی دەکرد.

نازە شێروان بەرپرسی کەیسەکە لە رێکخراوی PDO  بۆ گەشەپێدانی مرۆوی لە لێدوانەک بۆ ژن مەگەزین گوتی: “ئەو کەسە بە ناوی دکتۆر “نگین جعفر” بە بیان راوێژی پزیشکییەوە لەگەل خانمان قسەی دەکرد و داوای رەسم و ڤیدیۆی کردووە لە نەخۆشەکان، هەڵساوە بە کۆکردنەوەی زانیارییە تایبەتییەکانی خەڵکی و هەرەشە بە بڵاوکردنەوەیان لە بەرامبەر بڕە پارەیەک  دەکرد. بەداخەوە هەرەشەی لە کچێکی تەمەن بیست و دوو  ساڵان کردووە کە لە سەرەتادا هەرەشەکەی دە هەزار دۆلار بوو و دواتر بۆ چوار هەزار دۆلار کەمبوویەوە. هەرچەندە کە لە ئێستادا دۆخی دەرونی ئەو کچە زۆر نالەبارە.”

نازە شێروان گوتیشی: “بە هەماهەنگی نێوان رێکخراوەکەمان و بەرپرسی کەیس و ئاسایشی هەولێرلە رێگای کەسێکی نزیکی خۆیەوە کە کارمەندی ئاسایشی هەولێر بووە بەدواداچوونەکان بۆ تۆمەتبارەکە کراوە و دوای زیاتر لە سێ مانگ لە بەدواداچوونەکان، کەسەکە دەستگیرکراوە.”

هەروەک نازە شێروان بۆ ژن مەگەزین باسی کرد: “تیمی تایبەتی پۆلیسی هەولێر، دوابەدوای بەدواداچونی وورد بۆ ئەو کەسە، توانیان تاوانبار دەستگیر بکەن و بیدەنە دەست یاسا.

بە گوتەی نازە شێروان “تاوانبار لە سەرەتا نکۆلی لە تاوانباربوونی خۆی کردووە بەلام لە ئێستا دادوەر کەیسەکەی یەکلاکردۆتەوە و  سزای زیندانی سالێکی بەسەر دا سەپاوە.”

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین