‏بۆکان جاف لەبارەى هەڵمەتى زیاکردنى ئیمۆجى ئاڵاى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە بابەتی گشتی

نوچەنێت

ئەمڕۆ شەممە (20-4-2024) بۆکان جاف، کە گەنجێکى هەڵەبجە و هەڵمەتێکى بۆ زیادکردنى ئیمۆجى ئاڵاى کوردستان لە کیبۆرد دەستپێکردەوە و دەڵێت، "بەردەوام بن ئەمڕۆش هاونیشتمانیان کۆتا دەرفەتە، با بەرهەم ،تێکۆشان، و ماندووبوونی ئەم مانگە بەکاربهێنین بۆ گۆڕانکاری ،با دەست لە ناودەست بەشێوەیەکی نوێ و ئاشتیانە و دیبلۆماسی گۆڕانکاری درووست بکەین!"

هاوکات بۆکان جاف لەپەیامێکدا دەشڵێت، "تا سبەینێ کاتژمێر دوازدەی شەو بەردەوام بن و دواتر ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان بەکارمەهێنن بەهیچ شێوەیەک!"

 

دەقى پەیامەکەى بۆکان جاف:

ئەم کاتەتان باش هاونیشتمانیان، سەرەتا زۆر سوپاس بۆ هەموو پاڵپشتیکردنتان لە کەمپینی دانانی ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان لە 21/3 بۆ 21/4، سوپاسی هەموو گەلی کورد دەکەم بۆ یەکگرتوویی و تەبایی لەم مانگەدا بەشێوەیەکی جوان و ئاشتیانە داوای خۆیان گەیاند بە هەموو جیهان، دڵنیاتان دەکەم هەوڵ و تێکۆشان و ماندووبوونتان لە دانانی ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان کاریگەری تەواو گرنگی بووە لەسەر پرسەکە ،هەروەها لە لایەکی دیکەوە هاشتاک ،چالاکییەکانی ئۆنلاین، بڵاوکردنی هۆشیاری، کردنەوەی لایڤ، ئەنجامدانی چالاکییە کەلتورییەکان بە ئاڵای کوردستان، و جلوبەرگی کوردییەوە ،بڵاوکردنەوەی پۆست، کۆمێنت نووسین، ئەمانە و چەندین بابەتی دیکە کە کراوە لەم مانگەدا کاریگەری و رەنگدانەوەی گرنگی دەبێت لەسەر ئەم پرسە گرنگە. ژمارەی دانانی ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان لە سۆشیال میدیا ملیۆنانی تێپەڕاندووە ، ملیۆنان کۆمێنت، پۆست، و هاشتاک کراوە بە ئیمۆجی ئاڵای تاجاکستان و نووسینی ئاڵای کوردستان لە پاڵیدا ،هەروەها چالاکی ئەلیکترۆنی ئۆنلاین، دەنگدان لە سۆشیال میدیاکان ، کۆبوونەوە و کۆڕ، چالاکی ڕێکخراویی، هۆشیاری کۆمەڵگا سەبارەت بە گرنگی ئاڵای کوردستان کاریگەری زۆر گرنگ درووست دەکات لەسەر ئەم پرسە گرنگە کە بەهۆیەوە چەندین ساڵە ناتوانین ببین بە خاوەنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان بە یاسا ، ئەم مانگە بووە هۆی ئەوەی کە هەموو گەلی کورد بە یەکگرتوویی تەبایی داوای ئاشتیانەی خۆی بکات لە هەموو جیهان بە شێوەیەکی دیبلۆماسی و نوێ، دانانی ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان بەهۆی نەبوونی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان، ڕێگایەکی دیبلۆماسی نوێ و هێمایەکی جوان و ئاشتیانەی پیشانی هەموواندا بۆ گۆڕانکاری ، هەروەها ئەوەی سەلماند کە ئێمە تەباین و یەکگرتووین بۆ مافەکانمان دەمانەوێت گۆڕانکاری بکەین، و هەرگیز کۆڵنادەین لە داوا ڕەواکانمان بە شێوەیەکی مەدەنیانە.

داواتان لێدەکەم هەڵمەتی ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان ڕابگرن لە کاتی خۆیدا لە بەرواری 21/4 ،و لە دوای 12 شەو لە 21/4 بەکاری مەهێنن بە هیچ شێوەیەک، بەڵام تکاتان لێدەکەم بەردەوام بن لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سۆشیال میدیا سەبارەت بە ئیمۆجی ئاڵای کوردستان و چونکە ئاڵای کوردستان مافی خەڵکە لە خەڵکەوە بۆ خەڵک،خواست و ئارەزووی خەڵک لەسەرو هەموو شتێکەوەیە لەم بابەتەدا، هەوڵ بدەن هاشتاگ، چالاکی کلتوری بە جلی کوردی و بە ئاڵای کوردستانەوە ئەنجام بدەن لە سۆشیال میدیا دایبنێن بە شێوەیەکی ئاشتیانە و داواکاری بکەن، هەروەها دەنگدان لە سۆشیال میدیا و بڵاوکردنی هاشتاگ، و نوسینی ئاڵای کوردستان و دانانی ئاڵای کوردستان لە پاڵیدا زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ببینرێت لە دوای ئەم کەمپینە!

لە کۆتایدا جارێکی دیکە سوپاستان دەکەم بۆ ئەو پاڵپشتیە گەرمە. چاوەڕێ بن لە هەموو گۆڕانکارییەکان ئاگادارتان دەکەمەوە،ئەنجامەکانی ئەم کەمپینە پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم، هەموو ئەنجامی ماندووبوونتان بە ڕێکی و درووستی بۆ ڕادەگەیەنم کە لەم مانگەدا کراوە ،و دەگەڕێمەوە لاتان ، بەڵام پێمخۆشە جارێکی دیکە ئەوەتان پێبڵێم ئەم کەمپینە کە کرا ڕێگەیەکی زۆر کاریگەر و ڕاست و درووست بووە بۆ مافەکانمان لەسەری بنەمای ڕاست و دروست بووە بۆ گۆڕانکاری بووە کە چەند ساڵە ناتوانین ببینە خاوەن ئیمۆجی ئاڵای کوردستان بە یاسا ، بێ هەواڵتان ناکەم لە ئەنجامی هەڵمەتەکە ئاگادارتان دەکەمەوە لێرەوە.

سوپاس بۆ هەموو گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان، کوردانی تاراوگە، ڕۆژنامەنوسان ،سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، هەموو چین و توێژەکان، راگەیاندکاران، خاوەن پەیجەکانی سۆشیال میدیا ،هاوڵاتیان، هەموو گروپەکان، هەموو ئەو کەسانەی کە بەردێکیان خستە سەر بەرد لەم کەمپینەدا، هەموو ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەک لە شێوەکان هاوکار بوون. سوپاسی هەموو ئەو کەس و گروپ، پەیجانە دەکەم لە هەموو سۆشیال میدیا کە بەردەوام ڕۆژانە ماندوو بوون بە پۆست کردن. هەروەها سوپاسی ئەوانەش دەکەم کە ڕەخنەی بنیاردەریان گرت.

زۆر سوپاس

بژی کورد، بژی کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین