سەرۆكى ئۆكراينا: هاوكێشەى جەنگى رووسيا دەگۆڕێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

كۆنگرێشى ئەمەريكا بڕيارى لەسەر خەرجكردنى زياتر (68) مليار دا بۆ ئۆكراينا سەرۆكى ئەو وڵاتەش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو هاوكارييە ئاراستەى جەنگى رووسيا دژ بە ئۆكراينا دەگۆڕێت.

ئەمڕۆ يەكشەممە (21/ نيسان / 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، سەرۆكى ئۆكراينا لە لاپەڕەى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەت ئێكس رايگەياند، سوپاسى ئەندامانى ديموكرات و كۆمارييەكان و مايك جونسۆن، سەرۆكى كۆنگرێس دەكەم، بەرانبەر بەردەوامى بڕيارى هاوكارييەكانى ئەمەريكا بۆ وڵاتەكەمان، كە ئەو بڕيارە مێژوو لەسەر ئاراستەى درووستى خۆى دەهێڵێتەوە.

دەربارەى كاريگەرى هاوكارييەكانى ئەمەريكاش، زيلينسكى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو بڕيارە رێگرى لە فراوانبوونى بازنەى ئەو جەنگە دەكات و هەزاران هەزار كەس رزگار دەكات و دەبێتە هۆى بەهێزبوونەوەى وڵاتەكەمان.

دواى ئەوەى ئەمەريكا بە بڕى (68) مليار و (84) مليۆن دۆلار هاوكارى كيێڤ بكات، سەرۆكى ئۆكراينا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، سەربازەكانمان لە هێلەكانى پێشەوە هەستى پێ دەكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین