ژنێکی هەژدە ساڵ کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە دەدرێتە بەر چەقۆ و دەستبەجێ گیانی دەردەچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 21/نیسان/2024) لە گەڕەکی عەدل لە بەغدای پایتەختی عیراق، ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ دەکوژرێت. پۆلیس دەڵێت"بکوژەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە".

 بە گوێرەی زانیارییەکان، ژنەکە تەمەنی هەژدە ساڵە. دوای ئەوەی هاوسەرەکەی بە مردووی دەیبات بۆ نەخۆشخانە دەڵێت" خۆی خۆی کوشتووە و زیاتر لە دە چەقۆی لە خۆی داوە".

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەغدا، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، پیاوەکە ڕایکردووەو تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین